رفتن به محتوای اصلی

١٥ ئەندامى کۆماریخوازى کۆنگرەى ئەمریکا: بایدن نابێت گەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى هەڵوەشێنێتەوە

١٥ ئەندامى کۆماریخوازى کۆنگرەى ئەمریکا: بایدن نابێت گەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى هەڵوەشێنێتەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2021
noدیدگاه

نزیکەى ١٥ کەس لە ئەندامانى کۆماریخوازى پەرلەمانى نوێنەرانى ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەى نامەیەک کە بۆ سەرۆک بادینیان ناردووە، داوایان کردووە گەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى هەڵنەوەشێنێرێنەوە.

 

جان کاتکۆ نوێنەرى کۆماریخواز لە ویلایەتى نیۆیۆرک و کەسى دووەمى کۆمیتەى ئاسایشى نیشتمانى ڕۆژى سێ شەممە ٥ى پووشپەڕ، بە بڵاوکردنەوەى ناکەیەک باسى ئەگەرى هەڵوەشانەوەى گەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى لەلایەن بادنەوە کردووە و بەمەش نیگەرانى خۆى دەربڕیوە. ئەم نامەیە لە لایەن ١٤ ئەندامى دیکەى ئەم پەرلەمانەوە واژوو کراوە کە ئەم کەسانەشى تێدایە: دان بیشاپ ئەندامى کۆماریخواز لە کارۆلیناى باکوور، دیانا هەرشبرگێر کۆماریخوازى ویلایەتى تنسى و جەف ون درۆ ئەندامى کۆماریخوازى ویلایەتى نیوجێرسى.

لەم نامەیەدا هاتووە: هەر جۆرە بڕیارێک کە لە لایەن دەوڵەتى بایدنەوە بۆ لێخۆشبوونى گەمارۆکانى سەر ئێران، هەڵەیەکى مێژووییە کە دەبێتە هۆى تەسکینێک بۆ حکومەتێکى مەترسیدار و پێشبینینەکراو کە هەڕەشەیە بۆ دیموکراسى و ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا.

ئەم ١٥ نوێنەرە لە نامەکەیى خۆیان بۆ سەرکۆمار نووسیویانە: لە ژێر هیچ دۆخێک نابێت ڕێگە بدرێت بە ئێران دەستى بە چەکى ئەتۆمى ڕابگات. ئێمە بە جددى داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە خۆتان ببوێرن لە هەڵوەشانەوەى گەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى.

دەوڵەتى سەرۆک بایدن لە کاتى دەستپێکى کارى خۆیەوە گوتوویەتى ئەگەر ئێران پابەند بێت بە بەڵێنەکانى خۆى و بگەڕێتەوە بۆ بەرجام، ئەوا ئەمریکایش لەگەڵ ئەم ڕێککەوتنەیە. دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى پێشووى ئەمرکیا، واشنتۆنى لە ساڵى ٢٠١٨ى زایینى لە بەرجام بردە دەرەوە و گەمارۆگەلێکى کە لە ژێر ئەو ڕێککەوتنەى بەرجام لابرابوون، هەمووى گەڕاندنەوە. بەڵام دەوڵەتە نوێیەکەى ئەمریکا دەڵێت دیپلۆماسى باشترین ڕێگەیە بۆ بەرگرتنى ئێران لە گەیشتن بە چەکى ئەتۆمى.

واژووکان

لەگەڵ بڵاوبوونەوەى نامەى ئەم ١٥ ئەندامەى کۆنگرە، لیز چینى نوێنەرى کۆماریخوازى ویلایەتى وایومینگ لە پەرلەمانى نوێنەران، ڕۆژى سێ شەممە لە دانیشتنێک لەگەڵ ئنستیتۆ ڕۆناڵد ڕیگان، هەر جۆرە هەوڵێکى ئەمریکاى بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوننامە ئەتۆمییەکەى ئێران، بە کارێکى هەڵە و مەترسیدارى زانى.

خاتوو چینى گوتى: ڕێککەوتننامەى ئەتمۆى ئێران خراپترین ڕێککەوتنێک بوو کە ئەمریکا تا ئێستا چووەتە ناوى. کارى ئێمە بۆ دەرچوون لێى و دانانى زۆرترین گەمارۆ لەسەر کۆمارى ئیسلامى، کارێکى دروست بوو. هەر جۆرە کار و هەنگاوێکى دەوڵەتەکەى بایدن  بۆ گەڕانەوەى ئەم ڕێککەوتنە، هەڵەیە و دەرفەتیش دەداتە ئێران بۆ گەیشتن بە مەبەستى دڵخوازى خۆى.

لیز چینى باسى لەوەش کرد: گەڕانەوە بۆ ئەم ڕێککەوتننامەیە، ئیسرائیل گەورەترین هاوپەیمانى ئەمریکا دەخاتە ژێر مەترسى و هەڕەشەوە. پەیوەندیى بەهێزى نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل، دڵى ئاسایشى ئێمە لە سەراسەرى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست و پێشنیازێکە بۆ ئاسایشى ئێمە.

مارکۆ ڕۆبیۆ سیناتۆرى کۆماریخوازیش پێشتر بە دەرکردنى بەیاننامەیەک گوتبووى هەر جۆرە شلییەک بۆ هەڵوەشانەوەى گەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى و دەستپێکردنەوەى گفتوگۆى ئەتۆمى، ڕفتارێکى مەترسیدار و پڕ مەترسییە. سیناتۆر ڕۆبیۆ باسى لەوەش کرد سەرۆک بایدن دەبێت بە ئاشکرا نیشانى بدات کە درکى ئەوە دەکات خامنەیی بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییەکان جێگەى باوەڕ نییە و ئەمریکا لەم چوار ساڵەى ئایندە دەبێتە یاری دەستى کۆمارى ئیسلامى.