رفتن به محتوای اصلی

سوپا هەڕەشە دەکا و خەڵک زیاتر ڕادەپەڕێت

سوپا هەڕەشە دەکا و خەڵک زیاتر ڕادەپەڕێت
AvaToday caption
هەڕەشەی سەرکوت و کوشتاری زیاتری خەڵک ناترسێنێت
posted onNovember 18, 2019
noدیدگاه

لەگەڵ ئەوەی بە پێی ئامارەکان لە سەرەتای خۆپێشاندانەکان تا ئێستا دەیان کەس لە خەڵکی ناڕازی لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هێزە چەکدار و بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی بێبەزەییانە شەهید کراون، سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات و دەڵێ بە شێوەیەکی تووندتر ڕووبەڕووی خەڵکی ناڕازی دەبێتەوە.

 

ناڕەزایەتییەکان بە زیادبوونی بەهای بێنزین کە لە شەوی هەینیەوە و دوای ڕاگەیاندنی زیاد بوونی ٣ بەرابەری نرخی بێنزین دەستیپێکرد ئەمڕۆ دووشەممە لە چوارەم ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە.

ئەگەرچی بە هۆی ئاستی سەرکوتەکانی کۆماری ئیسلامی و پچڕانی هێڵی ئەنتەرنێت، زانیاریەکان پچڕ پچڕ و ناتەواو دێنە دەرێ بەڵام بە پێی سەرچاوە تایبەتیەکانی هەواڵی ئاڤاتودەی و شایەتحاڵان  تا ئێستا لە سەرجەم شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیان کەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید  و بریندار بوون و سەدان کەس دەستبەسەر کراون

 

کوردستان لە کوشتاری هێزە چەکدارەکانی ئێران پشکی شێری بەر کەوتووە

بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی دوو ڕۆژی شەممە و یەکشەممەدا ٣٤ هاووڵاتی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوون و زیاتر لە ٦٠٠ کەس بریندار بوون.  جوانڕۆ، مەریوان، بۆکان، سنە و کرماشان ئەو شارانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە شەهید و برینداری زۆریان داوە.

لە ماوەی خۆپێشاندانەکان تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١٤ شار و شارۆچکە خەڵک لەسەر شەقامەکان بووە.

خۆپێشاناننن

شار و ژمارەی شەهیدەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ـ جوانڕۆ ١٥ شەهید: ناوی پێنج کەس لە شەهیدەکان بریتین لە: کاوە محەمەدی، حەمزە نەقدی، ئیبراهیم مورادی، عەزیز، موبین عەبدوڵلاهی.

ـ  مەریوان: ٨ شەهید، ناوی چوار کەس لە شەهیدەکان عوسمان نادری، مێهران تاک، شاهۆ وەلیدی، بێهروز مەلکی.

ـ  کرماشان: ٥ شەهید، محەمەد میرزایی یەکێک لە شەهیدەکانە

ـ بۆکان: ٥ شەهید، ناوی دوو کەس لە شەهیدەکان هیوا، ئیدریس.

ـ سەقز: ١ شەهید ، مینا شێخی

ـ سنە: ١ شەهید . ناوی شەهیدەکە نەزانراوە.

 

لە شارەکانی دیکەی ئێران دەیان کوژراو و بریندار هەیە و ڕژیم هەوڵی شاردنەوەی دەدا

لە شارەکانی بومهەن، شیراز، سیرجان، شەهریار، خورەمشەهر، ئیسلام شەهر، ملارد، گوڵشەهری کەرەج، کوت عەبدوڵلا، ئابادان، بێهبەهان، ئەهواز و ئیسفەهان زانیاری پشت ڕاست کراوە لە شەهید کردنی خۆپێشاندەران هەیە.

لە کاتێکدا سوپای پاسداران بەو شێوە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردۆتە گۆمی خوێن ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی داوەتە دەر وڕایگەیاندووە ئەگەر خۆپێشاندانەکان درێژەیان هەبێ بە تووندی ڕووبەڕوو خەڵک دەبینەوە.