بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ئاڤاتودەی، سنووری شێخانی مەریوان بۆ هاتوچۆی کانتینێر کراوەیە و ئیزن دراوە تەنیا کۆلێری گازی ببەنە ئێران
هەواڵدەری ئاڤاتودەی لە مەریوان دەڵێ "ئەندامانی یەکیەتی هەناردەکاران بە ناوەکانی هیوا ساڵحی و دڵسۆز ئەخکە و ئەحمەد دیوبەند لەگەڵ موحەمەدی هۆلاکۆ، بەختیار مورادی و وەهبی ئەدمەن ئەندامانی ژووری بازرگانی کوردستانی ئێران و هەروەها بە هاودەستی حوسێن ئادابی جێگری گومرکی باشماخ و کەسێک بە ناوی مستەفای ئەحە ڕەش، خەریکی بازرگانی و خواردنی مافی کۆڵبەرانن و هەر کەسێک لە دەرەوەى ئەو باندە خەریکی کاسبی و کۆڵبەری بێت، ڕێى پێ دەگرن و کێشەی بۆ ساز دەکەن.
کەسانی ناوبراو بە هاوکاری ئیتلاعاتی گومرکی باشماخ بە تایبەت سەجاد حەیدەری و خواسی پەنا و ساسان، خەریکی پارەکۆکردنەوە و غەدرکردنن لە کۆڵبەرانی ناوچەی مەریوان.