دژەتیرۆری کوردستان: هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران
دژەتیرۆری کوردستان ئاماری فەرمیی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم درۆنەکان پێش پێکانی ئامانجەکانیان لە لایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان ئاماری فەرمیی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم درۆنەکان پێش پێکانی ئامانجەکانیان لە لایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەكان، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی “گەردەنەی تەتە”ی سەر بە سنووری دزڵی، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک كوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی "حوڕە"ی ئەمریکی، سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر سەرباز و کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتووی بۆ ناوچە سنوورییەکانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان گواستووەتەوە..
بە تێپەڕبوونی نزیکەی دوو هەفتە بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «سەباح وەلەدبەیگی»، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە، مامۆستای خانەنشینکراو، چالاکی ژینگەپارێزی و بەرپرسی گرووپی شاخەوانیی «نوور» و گواستنەوەی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە کرماشان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نیی
لە کوێستانەکانی خنێرە لە سنووری سیدەکان، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران شوانێکی تەمەن 27 ساڵانیان بە ناوی ڕێباز سلێمان ڕفاندووە و هاوکات 850 سەر مەڕ و ماڵاتی خێزانەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
دانیشتنی دووبارەی دادگایی وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانیی سیاسیی کورد، ڕۆژی شەممە لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەڕێوە نەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی «عەلیڕەزا هێممەتی»، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر کەلوپەلە شەخسییەکانیدا گرتووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕ لە دادگای ئینقلابی
هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە شاری سەوڵاوای رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و لە ئەنجامدا مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان کوژرا و باوکیشی بە سەختی بریندار بووە.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی 79 ساڵەی دامەزراندنییدا، کۆماری ئیتاڵیا بەرزترین مەدالیای رێزلێنانی وڵاتەکەی بەخشییە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر ئەم هەنگاوە بە "دانانی گێلاس لەسەر کێکی پەیوەندییەکان" ناودەبات و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، رێزلێنانەکە ب
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، سنووری نێوان پارێزگاکانی ئیلام و لوڕستانی هەژاند و بەو هۆیەوە زیانی ماددی بە هەندێک ناوچەی نیشتەجێبوون گەیشتووە.