
AvaToday caption
بە پێی هەواڵەكان، قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی گوندی سۆڵە مامۆستای هەمیشەیییان نییە٠
دەگوترێ كەسێك لە گوندێكی دەوروبەرەوە حەفتەی دوو ڕۆژ بۆ وانە وتنەوە بە منداڵەكان دەچێتە ئەو گوندە و یارمەتیشی لە لایەن شۆڕا و خەڵكی گوندەكە وەرگرتووە٠
وەك دەگوترێ چەندین جار بەرپرسانیان ئاگادار كرۆدۆتەوە بەڵام هیچ وڵامێكیان نەبووە٠
قوتابیانی ئەم گوندە چەند ساڵێکە لە کانێكس دەرس دەخوێنن و لەم ساڵانە بڕیار درا بە دروستکردنی قوتابخانەیەک بۆ گوندەکە، بەڵام هێشتا بە نیوچڵی ماوەتەوە٠