رفتن به محتوای اصلی

کۆمارى ئیسلامى بۆ عێراق: حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان دەرکەن

کۆمارى ئیسلامى بۆ عێراق: حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان دەرکەن
AvaToday caption
posted onAugust 10, 2021
noدیدگاه

فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق کە کوردیشە، دوێنێ دوو شەممە چووە ئێران و ئەمڕۆ سێشەممەش لەگەڵ عەلى شەمخانى ئەمیندارى گشتى ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایشى نیشتیمانى کۆمارى ئیسلامی (دبیر شورای عالی امنیت جمهوری اسلامی) لە تاران کۆ بووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا شەمخانى سەرەڕاى هەڕەشە لە چالاکییەکانیان، داواى لە وەزیرى دەرەوەى عێراق کردووە کە حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانى کوردستان کە لە عێراقن و ئۆپۆزسیۆنى دژ بە کۆمارى ئیسلامین، لە هەرێمى کوردستان دەربکەن و "کۆتایی بە کار و چالاکییەکانیان بێنن کە دژ بە نیزام خەبات دەکەن".

فوئاد حوسەینش لە بەرامبەردا گوتوویەتى کە ئەوان تواناى دەرکردنی ئەو گرووپانەیان نییە بەڵام "ڕێگە نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ هیچ مەبەستێکى توندوتیژى و هەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشى ئێران بەکار بهێنرێت و ئەمە بەرنامە و ستراتیژى حکومەتى عێراقە بۆ هەموو گرووپ و هێزێکى چەکدار کە لە عێراق نیشتەجێن".

وەزیرى دەرەوەى عێراقیش باسى لەوە کردووە کە ئەگەر هەر گرووپ و هێز و حزبێک عێراق بەکار بهێنێت بۆ هەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشى ئێران، ئەوا "بە هێز و توند لەگەڵى دەجوڵێینەوە"

  کۆمارى ئیسلامى سەرەڕاى ئەوەى کە بەردەوام دەستى وەرداوەتە نێو کاروبارى سیاسى و ئایینى وڵاتانى عێراق و سوریە و لوبنان و فەلەستین و یەمەن و دەیان وڵاتى دیکەى دونیا، بەڵام هەمیشە لە هێزى ئۆپۆزسیۆنى کوردى کە لە هەرێمى کوردستانن ترساوە و تەنیا بە هەڕەشەکردن نەوەستاوە، بەڵکو نەسڵەمیوەتەوە لە هەر جۆرە پیلان و تیرۆرێک دژى نەیارانى و لە نوێترین کردەوەى تیرۆریستیشدا، ڕۆژى پێنجشەممە مووسا باباخانى ئەندامى سەرکردایەتى حیزبی دیموکراتى کوردستانى لە هەولێر تیرۆر کرد.