رفتن به محتوای اصلی

ئامارى مەترسیدارى جینۆسایدى تورکیا و گرووپە توندئاژۆکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئامارى مەترسیدارى جینۆسایدى تورکیا و گرووپە توندئاژۆکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان
AvaToday caption
posted onJanuary 7, 2021
noدیدگاه

لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیا و گرووپە توندئاژۆکانی زیاتر لە ١٠٠٠ کەسیان لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان کوشتووە و ڕفاندووە

 

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ئاماری پێشێلکارییەکانی ٣ ساڵی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتەی دژی دانیشتووانی عەفرین بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

? کۆچپێکردنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسی ڕەسەنی عەفرین

?٤٠٠ هەزار کەسی خەڵکی ناوچه‌کانی دیکەی سووریا لە عەفرین نیشتەجێ کراون.

?٦٧٤ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون که‌ زۆرینه‌یان بە‌ هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا بووە.

? ٨٢ هاووڵاتی بە ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە.

?٧٠ ژن کوژراون.

?٦٨ ژن دەستدرێژییان کراوه‌ته‌ سه‌ر.

?٧٣٤٣ کەسی مەدەنی ڕفێنراوان و چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.

?کوردەکان هەموو کاتێک ڕووبەڕووی ڕفاندن دەبنەوە و بۆ  ئازادکردنیان داوای پارە دەکرێت.

?٣١٤٤٠٠ داری زەیتوون و داری جوری دیکە، بڕاون و فروشراون.

?زیاتر کە ١١٠٠٠ داری زەیتوونی و دارەکانی دیکە و ١١ هێکتار زەوی کشتوکاڵی سووتێنراون.

?زیاتر لە ٧٥ گرد و ئاسەواری مێژوویی تێکدراون.