
لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیا و گرووپە توندئاژۆکانی زیاتر لە ١٠٠٠ کەسیان لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان کوشتووە و ڕفاندووە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ئاماری پێشێلکارییەکانی ٣ ساڵی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتەی دژی دانیشتووانی عەفرین بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
🔸 کۆچپێکردنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسی ڕەسەنی عەفرین
🔸٤٠٠ هەزار کەسی خەڵکی ناوچهکانی دیکەی سووریا لە عەفرین نیشتەجێ کراون.
🔸٦٧٤ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون که زۆرینهیان بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا بووە.
🔸 ٨٢ هاووڵاتی بە ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە.
🔸٧٠ ژن کوژراون.
🔸٦٨ ژن دەستدرێژییان کراوهته سهر.
🔸٧٣٤٣ کەسی مەدەنی ڕفێنراوان و چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
🔸کوردەکان هەموو کاتێک ڕووبەڕووی ڕفاندن دەبنەوە و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە دەکرێت.
🔸٣١٤٤٠٠ داری زەیتوون و داری جوری دیکە، بڕاون و فروشراون.
🔸زیاتر کە ١١٠٠٠ داری زەیتوونی و دارەکانی دیکە و ١١ هێکتار زەوی کشتوکاڵی سووتێنراون.
🔸زیاتر لە ٧٥ گرد و ئاسەواری مێژوویی تێکدراون.