رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا ٥٠ فرۆکەی ئێف ٣٥ بە ئیمارات دەفرۆشێت

ئەمریکا ٥٠ فرۆکەی ئێف ٣٥ بە ئیمارات دەفرۆشێت
AvaToday caption
posted onOctober 31, 2020
noدیدگاه

سەرچاوە نیزیکەکان لە پنتاگۆن"وەزارەتی بەرگری ئەمریکا" ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ ئۆکتۆبر بڵاویان کردەوە کە کۆشکی سپی بە کۆنگرەی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە، تەمای هەیە ٥٠ فرۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥، درووستکراوی کۆمپانیای لاکهید مارتین بە ئیمارات بفرۆشێت.

 

نوێنەرێکی مەجلیسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەو پرسە دەتوانێ ببێت بە هۆی گۆڕینی هاوکێشەی هێز لە ناوچەکە.

ئێلویت ئانگێل، سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گووتی" دۆنالد ترامپ پرسی فرۆشتنی فرۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ی بە ئیمارات بە کۆنگرە ڕاگەیاندووە و بە باوەڕی من ئەو ڕووداوە دەتوانێ ببێتە هۆی گۆڕانێکی سەربازی گەورە.

پێش ئەوەی ئەو معامەلە بەفەرمی بێتەوە، کۆمیتەکانی پێوەندی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران و کۆنگرەی ئەمریکا دەبێ لێکۆڵینەوە لە پرسەکە بکەن و ڕەزامەندی دەگەڵ دەرببڕن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپێئۆ حەوتووی ڕابردوو لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی دانوستانە ستراتژیکەکانی ئەمریکا، ئیمارات گووتی: هاوکارییەکانی ئەبوزەبی و واشنگتۆن لە ئێکسپۆی ٢٠٢٠ خۆی نیشان دەدات.

پۆمپێئۆ لە درێژەدا گووتی، درێژە بە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران وەک گەورەترین مەترسی ناوچەکە دەدەین و ئیزن نادەین بە دەستپێراگەیشتن بە چەکوچۆڵ، هەڕەشە لەسەر ناوچەکە و جیهان درووست بکات.

پێشتریش بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بنی گانتس وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندبوو کە دژی فرۆشتنی چەکوچۆڵ لە لایەن ئەمریکاوە بە ئیمارات نین. پێشتر ئیمارات خوازیاری کڕینی فرۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکایی ببوو.

دۆنالد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ڕەوتی فرۆشتنی ئێف ٣٥ بە ئیمارات بەرەوپێش دەچێت.