بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆڵبەرێك بەهۆی تەقەی هێزی سنووری ئێران له "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو

کۆڵبەرێك بەهۆی تەقەی هێزی سنووری ئێران له "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو
ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی شارۆمەندانی کورد له لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه، بووەته دیاردەیەکی ڕۆژانه. هیچ یەک له چەکدارانی کۆماری ئیسلامی بەم هۆیەوه نە دادگایی دەکرێت و نە سزا دەبینێت.
posted onApril 22, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆڵبەرێكی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناوی "خەلیل پەرویزی" خەڵکی گوندی "درزیان"ی مەریوان لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بە تەقەی هێزه سنوورییەکانی ئێران، بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەكدارانی کۆماری ئیسلامی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە پشتەوە تەقەیان لەو كۆڵبەرە کردووە.

پێشتر ئاواتودەی له هەواڵێکدا شووناسی بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی له سنەی بڵاو کردبوو که ڕۆڵی سەرەکی هەیه له پێشگرتن له بەڕێوەچوونی هەر جۆره دادگایی کردنی نیزامیان ئێران به تۆمەتی کوشتنی ناڕازیان یان تەقه له کۆڵبەران. 

بەپێی ئەو ڕاپۆرته، علی سید حقی، بەرپرسی ڕێکخراوی دادوەری هیزه چەکدارەکان له سنەیه که له هەوڵێکی بەردەوامه بۆ بێتاوان کردنی بکوژانی خەڵک له بزاڤی ژن، ژیان، ئازادی یان ئەوانەی راستەوخۆ کۆڵبەران دەگرنه ئامانج.

ئادرس و ژماره موبایلەکەی: سنه، خانووەکانی ئەرتش، بلوک ۱۸۹

09188710802 -09188707952