بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مانگرتنی پەنابەرێکی کورد لە بەندیخانەیەکی ئیتاڵیا

مانگرتنی پەنابەرێکی کورد لە بەندیخانەیەکی ئیتاڵیا
AvaToday caption
posted onMay 29, 2024
noبۆچوون

مەیسوون مەجیدی، چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ، زۆرتر له پێنج مانگه لە بەندیخانەی کاسترۆویلاری وڵاتی ئیتاڵیا ڕاگیراوە، ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونیی دۆسییەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.

مەیسوون مەجیدی، پەنابەری کورد لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە سنووری ئیتاڵیا دەستبەسەر و به تۆمەتی ناڕەوای قاچاقچییەتی بەندکراوه و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاواتودەی، ناوبراو داوای کردووە بە هۆی ئەوەیکە تا ئێستا ئەو تۆمەتەی وەپاڵی دراوە، نەسەلمێندراوە و بەپێی یاسای ئیتاڵیا لە ئەگەری نەسەلماندنی تۆمەتە وەپاڵدراوەکە، بەندکراو دەتوانێ تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردن لە دەرەوەی بەندیخانە بێت، ئازاد ببێت.

مەیسوون مەجیدی لە کۆتایییەکانی ساڵی ڕابردوو، بە هۆی هەڕەشەی بەردەوامی دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناچار بوو هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵت و ڕوو لە ئەورووپا بکات.