لەو ڤیدیۆیەدا کە لە ژێرەوە دەیبینن بە وردەکارییەوە باسی گەورەترین دزی و گەندەڵی مێژووی ئێران لە لایەن کەسێک بە ناوی عەلی ئەنساری پشکداری بانکی ئایندە دەکرێت کە بە هاوکاری و ئیزنی موجتەبا خامنەیی کوڕی ڕێبەڕی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێت.
هەزار دەستانی گەندەڵی لە ئێران، بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامین. ئەو بەڵگانەی کە لە ژێرەوە دەیانبینن لە ڕەوتی چالاکییەکی نێودەوڵەتی و لە لایەن گروپێکی پێکهاتوو لە کەسانی حەقیقی و یاساییەوە بەدەست هاتووە و هەموو کەس دەتوانێ لەمەڕ ڕاستبوونی ئەو بەڵگانە لێکۆڵینەوە بکات.
ئەو بەڵگانە پێشکەش دەکەین بە هەموو بەسیجی و ئەندامانی سوپای پاسداران و فەرمانبەرانی حکومەت و ئاشقانی ویلایەت کە ڕۆژگارێک وایان بیر دەکردەوە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی خەمی خەڵک و ئێرانیان هەیە نە پارە و سامان.
جارێکی دیکە پێشنیار بەو کەسانە دەکەین کە فریوی هەزار دەستانی کۆماری ئیسلامیان خواردووە هەرچی زووتر سامانی خۆیان ڕزگاڕ بکەن و پارەکانیان لە بانکی ئایندە بێننە دەرێ.
بەشەکانی دیکەی ئەو بەڵگانەش بە بەردەوامی بڵاو دەکەینەوە. ئەو بەڵگانەی لیرەدا ئاماژەیان پێ کراوە هی بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆیە و بەبێ لۆگۆ بڵاویان دەکەینەوە بۆ ئەوەی هەموو کەس بتوانێ بڵاویان بکاتەوە.