بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەرپرسی گشتی ئیتلاعاتی لورستان کوژرا

یو ئس سڤیل دێڤەنس: بەرپرسی گشتی ئیتلاعاتی لورستان کوژرا
ڕەسمێک له بەرپرسی ئیتلاعاتی پارێزگای لورستان و نیشانی ڕێکخراوی مووساد
posted onMay 21, 2024
noبۆچوون

بە پێی هەواڵێک له ئاژانسی هەواڵی "یو ئس سڤیل دێڤەنس" بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران له پارێزگای لورستان، کوژرا.

ئاژانسی هەواڵی "یو ئس سڤیل دێڤەنس" سێشەممه شەو، یەکی جوزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، بە پێی هێندێ سەرچاوە که نەیانویست شووناسیان ئاشکرا ببێت، ڕایگەیاند: " بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران له پارێزگای لورستان، بەدەستی هێزەکانی مووساد کوژرا".

جێگای ئاماژەیه بکەرەکان به سەڵامەتی توانیویانه شوێنی ئوپراسیۆنەکه بەجێبهێڵین.

ئەمه یەکەم جار نییه که بەرپرسانی باڵای ئێران ئامانجی هێزه نەبینراوەکانی ئیسرائیل دەبن. ئاستی دزەی ئیتلاعاتی ئیسرائیل له پێکهاتەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئەوەنده قووڵه که هیچ بەرپرسێکی سیاسی و نیزامی ئەو حکومەته باوەڕی نییه ئایا ساتێکی دیکه زیندووه یان بەدەستی هێزەکانی مووساد کوژراوه.