بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خەڵکی ئێران بە بێ هیوایی بەرەو پیرى نەورۆز دەچێ

خەڵکی ئێران بە بێ هیوایی بەرەو پیرى نەورۆز دەچێ
AvaToday caption
٤٠٠ هەزار زیادەی موچەی کرێکاران بەشی دابینکردنی خۆراکی سفەری حەوت سین ناکا
posted onMarch 11, 2019
noبۆچوون

 

تەنیا ١٠ ڕۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی جەژنی نەورۆزی ساڵی ٩٨ و ئەو جۆرە خواردنانەی کە خەڵکی ئێران بۆ سفرەی حەوت سین بەکاریان دێنن ٢٠ هەتا ٢٦١ لەسەد گران بوون. نێونجی چوونە سەری نرخی ١٥ جۆر خۆراکی کە خەڵک بۆ جەژنی نەورۆز بەکاری دێنن لە ماوەی ڕەشەمەی ساڵی ٩٦ هەتا ساڵی ٩٧ بە شێوەی نێونجی ٩١ لەسەد بووە.

لە ئەگری ئەوەی خەڵک  بە شێوەی نێونجی هەر کام لەو خۆراکانە بە ڕێژەی ٥٠٠ گڕەم بکڕن کۆی تێچوووەکەی دەبێتە ٤٠٠ هەزار تمەن. ئەو تێچوویە بەرابەرە دەگەڵ پەسەندکراوەکەی دەوڵەت بۆ زیادکردنی حەقدەستی کرێکاران و خانەنشین کراوان بۆ ساڵی داهاتوو کە ٤٠٠ هەزار تمەن بۆ هەر مانگێک دیاری کراوە.

ناوەندی ئاماری ئێران نرخی هەڵاوسانی ١٢ مانگە تا دەگاتەوە بە مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٧ى هەتاوى، ٢٣.٥ لەسەد ڕاگەیاندبوو. هەروەها ئەو ناوەندە زیاد بوونی نێونجی تێچووی بنەماڵەکانی ئێرانی لە نێوان ڕێبەندانی ساڵی ٩٦ هەتا ڕێبەندانی ٩٧ زیاتر لە ٤٢ لەسەد خەمڵاندبوو.