بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

كۆماری ئیسلامی دوژمنی ژینگەی كوردستانە

كۆماری ئیسلامی دوژمنی ژینگەی كوردستانە
AvaToday caption
posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

 

كۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی دەستوپێوەند و باندە مافیا و قاچاخچییەكانییەوە هەموو كات هەوڵی تێكدانی سروشتی كوردستان و دزینی سەرچاوە سروشتییەكانی داوە٠
 لە تازەترین هەواڵدا باس لەوە دەكرێ
 کە تەنیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ نەمام لە مەهاباد بڕدراون، سامانە سروشتییەکان و بەڕێوەبردنی بەشە ئاوەکانی ئەو شارە مۆڵەتی ناردنی ٢٥٠ تۆن داری لەم شارە بۆ دابینکردنی كەرستەی کارگەکانی دەرکردووە.
ئەو دارانە زیاتر لە جۆری سنەوبەر و باخچەن، کە دەبڕدرێن". و بە هەماهەنگی سەرچاوە سروشتییەکان دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندەکانی پیشەسازی دار و دابینكرنی کەرەستەی خاو بۆ کارگەکان نێردراوە."

بەپێی ئاماری فەرمی کە بەرپرسی سامانە سروشتییەکانی شاری مەهاباد ڕایگەیاندووە، تەنیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەزار و ٤١٥ نەمام لە شاری مەهاباد بە شێوەیەکی نایاسایی بڕدراون ٠

بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە کە ژمارەی داربڕینەکان زیاترە لەوەی کە بە فەرمی ڕاگەیەندراوە و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەست بەسەر دەیان تۆن دارە قاچاخدا گیراوە.