AvaToday caption
ئاڤاتودەی/ بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی "ئەنوەر شێخە" تەمەن ٤٥ساڵ خەڵکی گوندی پسوی پیرانشار، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لە یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ دایە و چارەنووسی نادیارە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، هیچ وەڵامێکی ئەوتۆیان وەرنەگرتووە و ناوبراو لەم ماوەیەدا لە مافی "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و"چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەش کراوە.
ئەنوەر شێخە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ هەتاوی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرا. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.