بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عێراق واژووکردنی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ڕەت کردەوە

عێراق واژووکردنی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ڕەت کردەوە
AvaToday caption
posted onDecember 31, 2021
noبۆچوون

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، واژووكردنی گرێبه‌ستی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ڕه‌ت كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان لەم بارەوە له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیتالی كردووه.

 

ناسر شبلی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گەیاندنى عێراقى فیدراڵ ڕایگەیاند، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی کۆمارى ئیسلامى بۆ راكێشانی هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هیچ رێكکه‌وتنێكیان واژوو نه‌كردووه.

باسی لەوەشکرد، به‌ڵێنیان داوه‌ هیچ لینكێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروست نه‌كرێت تا هێڵی به‌نده‌ری فاو بۆ سنووره‌كانی توركیا ته‌واو نه‌بێت، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و هێڵه‌ش ژێرخانه‌كانی ڕێگاوبانی عێراق ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ئەوەی له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌دا هێڵی ئاسن دروست بكات.

وەزیری گواستنەوەی عێراق وتیشی: به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی دیزاینی نوێ كه‌ له‌ به‌نده‌ری فاو پاشان بۆ به‌سره‌ و به‌غدا تا ده‌گاته‌ سنوری توركیا، ڕێککەوتنێان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتالی کردووە.