بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جاش تەبلیغی و کاندیدەکانی سەر بە ڕژیم بناسین

جاش تەبلیغی و کاندیدەکانی سەر بە ڕژیم بناسین
AvaToday caption
posted onFebruary 16, 2020
noبۆچوون

▪️ دکتۆر خالەق جەلیل نەژاد

 

دکتۆر خالەق جەلیل نەژاد یەکی دیکە لە مۆرە ئیسلاح تەڵەبەکانی ڕژیم لە شاری مەهابادە کە خەریکی هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی.

خالەق جەلیل نەژاد بە خۆ خزاندنە نێو کۆڕ و کۆمەڵە فەرهەنگی و مەدەنیەکانی مەهاباد و ڕاکێشانی سرنجی لاوان بۆ بیرو باوەڕی ئیسلاح تەڵەبی ڕاست خەریکی جێبەجێکردنی ئەو پلانە شکەستخواردوویانەیە  کە ساڵانە ژوورە فیکریەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵی بۆ دەدەن بەلام جەماوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو جارێ و سەرەڕای گوشاری زۆری دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتیەکانی ڕژیم کەمترین بەهایان پێدەدەن.
لاوانی کوردستان و بە تایبەت خوێندکارانی کورد فریوی زمانبازی و زمان لوسیەکانی ئەو مۆرەی سوپای پاسداران ناخۆن و بڕیاران داوە ئاتەش بە ئیختیار دژی ئەم جاش قەڵەمانە بوەستنەوە.

کەسانی وەک خالەق جەلیل نەژاد ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە لە ناچالاک کردنی کۆمەڵگەی مهاباد و ئاشکرا کردنی لاوانی شۆڕشگێر بۆ دەزگای ئیتلاعات.