
بێهرووز فەرهەنگ خەڵکی شاری بۆكان
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بێهرووز فەرهەنگ خەڵکی شاری بۆكان لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم هاووڵاتییە کە کاری بەرگدروویی دەکات، دوای ئەوەی بەکرێگیراوانی خیانەتکارانی خامنەیی هەڵیانکوتایە سەر دوکانەکەی لە شەقامی مەولەوی، دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزرا.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، بەكرێگیراوان بەبێ پێشکەشکردنی هیچ فەرمانێکی قەزایی چوونەتە شوێنی کارەکەی ئەو هاووڵاتییە و، دوای پشكنینی دوکانەکەی، دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کوردە کراوە لەبەردەستدا نییە.