رفتن به محتوای اصلی

ئابوورى ئێران لە دوبەى شکستى هێنا

ئابوورى ئێران لە دوبەى شکستى هێنا
هەتا دێت کۆمارى ئیسلامى ئێران زیاتر لە بوارى ئابوورییەوە تێک دەشکێت
ئەمساڵ ئێران لە نێو لیستى یەک تا دە وڵاتى سەرمایەگوزارى دوبەیدا نییە
posted onJuly 21, 2018
noدیدگاه

بە پێى ئامار و توێژینەوەکانى وەزارەتى ئابوورى ئیمارات، بە کەمبوونەوە و لاوازى سەرمایەگوزارى ئێرانییەکان لە دوبەى، سەرمایەگوزارە هیندییەکان بووەتە پێشەنگى ئەو وڵاتە.

ساڵانە بەردەوام ناوى سەرمایەگوزارە ئێرانییەکان لە یەکەم تا دەیەمى ئەو پێرستەوە بوون کە ئیمارات بڵاوى دەکردەوە، کەچى ئەمساڵ وەزارەتى ئابوورى ئیمارات ئەمڕۆ شەممە ٣٠ پووشپەڕ ڕاپۆرتێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە "لەسەر بنەماى لیستى سەرمایەگوزارەکانى ٢٥ وڵاتى دونیا کە لە دوبەى و لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵ سەرمایەگوزارییان کردووە، ناوى سەرمایەگوزارى ئێرانى نەبووە".

سەرمایەگوزارانى هیندستان، پاکستان، میسر، چین، بەریتانیا، عەرەبستانى سعودیە، ئەردەن، سوریە، بەنگلادش و لوبنان ڕیزبەندى یەکەم تا دەیەمى سەرمایەگوزاری نیوەى یەکەمى ئەمساڵن لە دوبەى.