رفتن به محتوای اصلی

كوژرانی پاسەوانی سەیدحەسەن نەسروڵڵا لە ئێران لەلایەن ئیسڕائیلەوە

ئێران
posted onJune 22, 2025
noدیدگاه

سەرچاوە هەواڵییه عەرەبییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەبووعەلی خەلیل فەرماندەی باڵای حزبوڵای لوبنان و پاسەوانی تایبەتی سەیدحەسەن نەسروڵا له یەکێک له هێرشه وردەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران کوژراوه.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانه، ناوبراو له یەکێک له بنکه سەربازییەکانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران بووە که له هێرشه ئاسمانییەکاندا کرایه ئامانج و لەنێوچووە.

ئەبووعەلی خەلیل لە سیما سەرەکیەكانی حزبوڵای لوبنان بوو، بەرپرس بوو لە ئاسایش و ئەمنیەتی نەسروڵڵا؛ بوونی ئەو لە ئێران بەڵگەیەکی ڕوونی هاوکاریی قووڵی نێوان حیزبوڵڵا و کۆماری ئیسلامییە.

تیرۆرکردنی بە ئامانجی ئەم کەسە پلە باڵایە، بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنی ناسینەوە و نەهێشتنی فەرماندە تیرۆریستەكان کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە نیزامی-ئیتلاعاتییەکانی ئیسرائیلەوە لە خاکی ئێراندا بەدواداچوونی بۆ کراوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنانە کە بە وردبینییەکی بێوێنە ئەنجام دراون، تا ئێستا دەیان فەرماندەی سەربازی، ئەفسەری ئیتلاعات و پسپۆڕانی تەکنۆلۆژیای سەربازیی کۆماری ئیسلامی و بریکارەکانی کردۆتە ئامانج.

پەیامەکە ڕوونە: ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بازووەكانی لە هیچ شوێنێک لە ئەمنیەتدا نین.