رفتن به محتوای اصلی

شۆفێرانى ڕۆژهەڵات بەکار دەهێنرێن بۆ فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى باشوور

شۆفێرى ڕۆژهەڵات بەکار دەهێنرێن بۆ فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى باشوور
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2022
noدیدگاه

🌐  ئاڤاتودەی

  لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستبەسەر سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری عێراقی گیرا کە بڕیار بوو بە بەڵگەنامەى ساختەوە هەناردەى ئێران بکرێن تا لەوێ بفرۆشرێن.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانلە ڕاگەیێنراوێک بڵاوى کردەوە کە "ئەو سێ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە هەڵگری ساڵانە و تابلۆی عێراقی بوون، بەڵام ساڵانەو تابلۆی ئێرانی ساختەیان بۆ دروست کرابوو و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانیش خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بوون"، دەروازەکەى ئاشکراى کردووە کە لەکاتی ئاشکرا بوونیان شۆفێرە ڕۆژهەڵاتییەکاتن گوتویانە "ئێمە بۆ بردنەوەى ئەو ئۆتۆمبێلانە هاتوینەتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن کەسێکەوە لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلەکانمان پێ دراوە تا بیانبەینەوە وڵاتی ئێران و لەوێ بیانفرۆشین".

 پێشتریش و لە ڕێکەوتى ١٧ى ئەم مانگە، ئۆتۆمبێلێکی دیکەى بارهەڵگری عێراقی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستی بەسەردا گیراوە کە هەوڵدرابوو بە هەمان شێوەى ئەم سێ ئۆتۆمبێلە، ببرێتە وڵاتی ئێران و لەوێ بفرۆشرێت.

  ئێستا هەر سێ شۆفێرى بارهەڵگرەکان لە گەرمیان ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان کراون و ئەگەرى هەیە بە پێى حوکمێک سزاى ماددى و یاساییان بەسەردا ساغ بکرێتەوە.