رفتن به محتوای اصلی

بونیادی داکۆکی لە دیموکراسییەکان: دەبێت پلانی واشنتۆن بەچۆکداهێنانی حکوومەتی مەلاکان بێت

بونیادی داکۆکی لە دیموکراسییەکان: دەبێت پلانی واشنتۆن بەچۆکداهێنانی حکوومەتی مەلاکان بێت
AvaToday caption
posted onSeptember 29, 2021
noدیدگاه

"مارک دووبۆیتێز" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بونیادی دادکۆکی لە دیموکراسییەکان لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی "ئورشەلیم ستراتژیک تریبۆن" داوای لە دەوڵەتی بایدن کردووە کە کۆمەڵە گوشارێکی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵە شەڕەنگێزییەکانی تاران بە تایبەت لە بواری ناوکی، دەسدرێژەییە ناوچەییەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و تۆڕە نێونەتەوەییە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران، لەبەرچاو بگرێت.

 

"دووبۆیتێز" ڕایگەیاندووە پلانی واشنتۆن بەنیسبەت ئێران دەبێت بەچۆکداهێنانی ڕێژێمی مەلاکان بێت و وەبیرهێنانەوەی چارەنووسی ئەوان و فڕیدانیان بۆ زبڵدانی مێژوو بێت. بەڕێوەبەری بونیادی دێموکراسییەکان ڕایگەیاندووە گوشارە ئابوورورییەکانی سەر ئێران دەبێ تەنیا بەشێک لە ستراتیژیی بەرگریکارانە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت.

مووساد و "یەگانی ٨٢٠٠" (بەشی زانیاریی و شەڕی سایبێریی ئیسرائیل)، دەبێت لە کۆمەڵە ڕێکارێکی نەهێنی لە ناوەندەکانی ناوکی، نیزامی و بناخەی ژێرخانە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لەنێوخۆ و هەروەها پایگاکانی لە ناوچە بەتایبەت لە سووریە بکاتە ئامانج.

ستراتیژى

"مارک دووبۆێتێز" هەروەها ڕایگەیاندووە کە خاڵی سەرەکیی ئەوەیە کارزای گوشاری ئامریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ بەهێزکردنی هێزە ئازادیخوازەکانی دژبەری ئێران بێت. ئەوانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ ڕاپەڕین و لە ساڵی ٢٠١٧ هەتا ٢٠٢١ دووبارە خۆڕاگریان کردووە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، دەبێت پشتیوانیان لێ بکەین هەتا لەو ڕیگایەوە حکوومەتی ئێران لاوز بکەین.

ئەو بەرپرسەی بونیادی دادکۆکی لە دێموکراسییەکان، هەروەها نووسیوویەتی بۆ پێشبردنی ئەو بەرنامەیە دەبێت کار لەسەر گەندەڵییە بەربڵاوەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی دژی ژنان کە لەلایەن ڕیژیمی ئێران کراوە بکات.

لەو وتارە "مارک دووبۆیتێز" هۆشداریی بە دەوڵەتی بایدن دەدات و بەنیسبەت ئەو سیاسەتەی کە لە هەمبەڕ ئێران گرتوویەتی پێش پێشنیاری کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی حکوومەتی مەلاکان، سەرکۆماری ئامریکا دەبێت پلانێکی هەبێت کە هاوشێوەی ئەو پلانەی ڕۆناڵد ڕێگان بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ڕیژیمی کۆمۆنیستی یەکیەتیی سۆڤیەت گرتبوویە بەر.

 

 

لینکى وتارەکەى مارک:

https://jstribune.com/biden-iran-nuclear-strategy-dubowitz/