رفتن به محتوای اصلی

باڵیۆزی ئێران هەڕەشە لە حکومەتى عێراق دەکات

باڵیۆزی ئێران هەڕەشە لە حکومەتى عێراق دەکات
ئیرەج مەسجدی: بەرهەم ساڵح بەرامبەر سزاکانى سەر تاران هەڵوێستى ڕوون نییە
posted onNovember 21, 2018
noدیدگاه

 

ئیرەج مەسجدی، دواى سەردانەکەى بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق بۆ تارانى پایتەختى ئێران و، کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە، ڕەخنەى تووندی لەو سەرۆکە گرتووە.

 

ئیرەج ئاماژەى بەوەش داوە "هەڵوێستى ڕوون نەبووە لەسزاکانى سەر تاران و، لەئاست چاوەڕوانییەکانیش نەبوون". لە ماوەى ڕابردوو بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامی چەندین هەڕەشەو تۆڵەسەندنەوەیان لە بەغدا کردووە، بەڵام زۆرینەیان لە چوارچێوەى ژوورە داخراوەکاندا نەدەچوونە دەرەوە، بەڵام هەڵوێستى ئەمجارەى ئەو باڵیۆزە کاردانەوەیەکى نوێ بوون لە گۆڕەپانى سیاسی.

لە سەرەتاى تشرینى دووەم (گەڵاڕێزان)ەوە، دواى کشانەوەى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى 2015، قۆناغی دووەمى سزاکانى واشنتۆن چوونە بوارى جێبەجێکردنەوە، سزاکانى ئەمجارەش کەرتەکانى نەوت و وزە و، دامەزراوە داراییەکان لە نێویاندا بانکى ناوەندی ئیرانى گرتەوە. مەسجدی دووپاتیشی کردوەتەوە "هەر کاتێک بەغدا پابەندی سزاکانى ئەمریکا دژى وڵاتەکەى بێت، ئەوا ڕووبەرووى چەندین کێشە دەبێتەوە". ئەو دیپلۆماتەى تاران یەکێک  لە کەیسەی هەڕەشەکانیشى پرسى کارەباو خۆراک و پیشەسازی بووە، کە بەغدا لە دراوسێیە ڕۆژهەڵاتییەکەى هاوردەى دەکات.

ئیرەج مەسجدى ڕەخنەى توند لە بەرهەم ساڵح دەگرێت و هەڕەشە لە بەغدا دەکات

ئیرەج مەسجدى ڕەخنەى توند لە بەرهەم ساڵح دەگرێت و هەڕەشە لە بەغدا دەکات

 

گووتیشى "ئەو کێشانەى ڕووبەرووى ئێران دەبنەوە، بەتەنیا لە ئەستۆى ئێمە نابێت، بەڵکو لایەنەکانى دیکەش پشکى ئەو سزایانەیان بەردەکەوێت"، توڕەیی خۆیشى نەشاردەوە لە پەراوێزخستنى هەڵوێستى بەغدا لە سزا ئابوورییەکانى کۆشکی سپی دژى دامەزراوە ئابوورییە هەستیارەکانى تاران. هاوکات داواشى لە زۆربەى کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى کردووە "وەبەرهێنانى زیاتر لەو پرۆژانەى حکومەتى بەغدا بکەن، کە داوای لە کۆمپانیا بیانیەکان کردووە ئەنجامی بدەن".

بە گووتەى خۆیشى حکومەتى عێراق دەیەوێت لە ڕێگەى کۆمپانیاکانەوە ١٢٠٠ پرۆژە بەبەهاى ١٠٠ ملیار دۆلار ئەنجام بدات". ئاشکراشی کردووە "٧٩ کۆمپانیاى ئێرانى لە بوارى دروستکردنى وێستگەى کارەباو بانکی و هۆتێلەکان و خانووبەرە بە بەهاى ٨ ملیار دۆلار کار لەناو خاکی عێراقدا دەکەن".

لەپاڵ ئەو هەڕەشانەی لە لایەن مەسجدییەوە دژى عێراق دەدرێن، دەشڵێت "هەردوو حکومەتى بەغداو تاران کار لەسەر هەڵگرتنى ڤیزا دەکەن و، پێکەوەش پێشانگایەکى هەمیشەیی بۆ کاڵا ئێرانییەکان لەبەغدا دروست دەکەن"، بەڵام پسپۆڕان پێیان وایە "ئەو پێشانگا هەمیشەییە بنکەیەکە بۆ گەورەترین وێستگەى هەواڵگری ئێرانى لەناوچەکە کە کاریان تەنها پێچەوانەوەیە بەسەر سزا ئابوورییەکانى ئەمریکایە".

هاوکات لقێکی بازرگانی نایاسایی بانکى ناوەندی ئێرانە کە کەوتووەتە ژێر سزاکانى ئەمریکا بۆ ئەوەى لە بازاڕەکانى عێراق دۆلارى ئەمریکى کۆ بکاتەوە.