رفتن به محتوای اصلی

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: سوریە دەکەین بە ڤیەتنام بۆ ئێران

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: سوریە دەکەین بە ڤیەتنام بۆ ئێران
AvaToday caption
posted onMay 6, 2020
noدیدگاه

دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشەکانی خۆی بۆ سەر پێگەی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە سوریە چرتر کردەوە، جەختی لەوە کردەوە هەتا وەدەرنانی هەموو هێزەکانی ئێران درێژە بە هێرشەکانی خۆی دەدات.

 

نەفتالی بنت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل شەوی سێشەممە وێرای کۆمەڵێک هەڕەشەی نوێ کە دوای هێرشی ئاسمانی نوێ بۆ خاکی سوریە ئەنجام درا، هۆشداری بە ئێران دا کە خاکی سوریە بۆ کۆماری ئیسلامی دەکات بە ڤیەتنام.

بنت بە بێ ئاماژەکردن بە هێرشی ئاسمانی شەوی دووشەممە کە میدیاکانی دەوڵەتی سوریە و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریە گووتیان کاری ئیسرائیلە، جەختی لەوە کردەوە: ئێران هیچ کارێکی لە سوریە نییە و تا ئەو کاتەی سوریە بەجێنەهێڵن درێژە بە هێرشەکانی  خۆمان دەدەین.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە سوریە دەبێ لەمەودوا چاوەڕێی هەوڵی جدیتری تەل ئاویو بن.
ئەو قسانە دوای ئەوە کران کە بە گووتەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە چاردە هێزی سەربازی و ملیشیای ئێرانی و عێراقی بە هۆی هێرشەکانی دووشەممەی ئیسرائیل بۆ سوریە کوژران.

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە، دامەزراوەیەکی غەیرە دەوڵەتی کە لە ڕێگەی سەرچاوەگەلێکی زۆری خۆجەیی چاودێری ڕووداوەکان دەکات وێرای ئاماژەدان بە ئەگەری ڕۆڵی ئیسرائیل لە زیادبوونی هێرشە ئاسمانیەکان بۆ خاکی سوریە  لە گووتی: لەو هێرشانەدا لانیکەم شەش جار پێگەی هێزە سەربازیەکانی سەر بە ئێران و ملیشیاکانی نیزیک بە ئێرانیان بەتایبەت هێزەکانی حیزبوڵلا لە لایەن فرۆکەکانی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج.

ئێران و حیزبوڵلا کە هەردوکیان دووژمنایەتی ئیسرائیل دەکەن لە سەرەتای کێشەکانی سوریە هەموکات هاوکاری بەشار ئەسەدیان کردووە لە بەرابەر شۆڕشگێران و هێزە جیهادیەکان.

نەفتالی بنت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە درێژەی هۆشدارەکانی خۆی لەمەر بوونی ئێران لە خاکی سوریە گووتی: ئێران لە کاتی شەڕی ناوخۆیی سوریە هاتە ناو ئەو وڵاتە و ئیستا دەیهەوێ بە جێگیربوون لە ناوچە سنوریەکانی سوریە و ئێسرائیل شارەکانی وەک تەل ئاویو، بەیتولموقەدەس و حەیفا بخاتە ژێر هەژۆمی هەڕەشەکانی خۆی.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل باسی لەوە کرد: ئێرانیەکان پێشتر هێزێکی چالاک بوون بۆ سوریەکان و لە ڕێگەی شەڕ دژی داعش هاوکاریەکی زۆری بەشار ئەسەدیان کرد بەڵام ئێستا بوون بە بارێکی زیادە بەسەر ئەو وڵاتەوە. گووتیشی ئێران پێویستە لە جێگەی پەرەپێدان بە تیرۆریزم بیر لە کۆنترۆڵکردنی قەیرانی کۆڕۆنا بکاتەوە.