رفتن به محتوای اصلی

پڕۆژەی ئەمیر تەتەلوو لە ئیتلاعاتی سوپادا

پڕۆژەی ئەمیر تەتەلوو لە ئیتلاعاتی سوپادا
دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئەمیر تەتەلووی بۆ چالاکییەک ناردووەتە دەرێ.
posted onNovember 4, 2018
noدیدگاه

 

 هاوکات لەگەڵ هاتنەدەری ئەمیر تەتەلو گۆرانیبێژی جێگای سرنجی لاوانی ئێران، ڕاپۆڕتێک بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گەیشت لەسەر ئەوەی ئیتلاعاتی سوپا ئەو گۆرانیبێژەی بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ڕاسپاردەیەک ناردۆتە دەرەوەى وڵات.

 

 بۆ ڕاستی و درووستی ئەو ڕاپۆڕتە ئاڤاتودەی هەوڵیدا ئەو کاتەی تەتەلو وێڕای مائیدە هەژبەری لە توورکیە بوو، پێوەندی بە ناوبراوەوە بکات، بەڵام وەڵامی نەدایەوە. بە پێی ئەو هەواڵانەی بە ئاڤاتودەی گەیشتوون، دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئەمیر تەتەلووی بۆ چالاکییەک ناردووەتە دەرێ. یەکەمین کاری ڕاسپێردراو بەو هونەرمەندە بناژۆخوازە، ڕووخاندنی ژنان بوو لە ئێران و پاشان تاوانبارکردنی ئەو کەسانەی خوازیاری ڕووخانی کۆماری ئیسلامین.

لە ڕاپۆڕتی هەڵسەنگاندنی کارو چالاکی مانگانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، ژنان وەک مەترسی گەورە لە دژی باوەڕەکانی کۆماری ئیسلامی ناسراون، هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی پڕۆژەیەکی دژی ژنان لە کۆمەڵگەدا دەست پێ کردووە کە ئەمیر تەتەلوو بەو بێڕێزیە سیستماتیکەی بە ژنان دەیکات، چەخماخەکەی لێدا.

بۆ سەرکەوتنی پیلانەکەی تەتەلوو،  دەزگایەکی میدیای بڕیتانیا کە ڕیگەی دەزگای سیخوڕی MI6 بە شێوەیەکی نەرم و زیرەکانە و بە ئاراستەی ڕەوایی بەخشی بە مۆرەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی ئێران کار دەکات، چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ئەمیر تەتەلوو کرد و بڵاوی کردەوە. ئامانجی ئەو دەزگا سیخوڕییە ئەوە بوو لەو ڕێگایەوە ئەو پەیامە بە بیروڕای گشتی ئێران بدات کە ئەو هونەرمەندە بە قەول هەڵاتوویە کەسێکی سەربەخۆیە و هیچ پێوەندییەکی بە بناژۆخوازانەوە نییە.