رفتن به محتوای اصلی

کۆنفڕانسى مەریوانناسى بەڕێوە دەچێت

کۆنفڕانسى مەریوانناسى بەڕێوە دەچێت
AvaToday caption
posted onSeptember 23, 2019
noدیدگاه

بڕیار وایە ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی شارى مەریوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە خەزەڵوەردا، یەکەمین کۆنفرانسی مەریوانناسی لە شارە بەڕێوە ببات، هەر بۆیە ئەنجوومەنەکە بانگەوازێکى بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەکردن بە پێشینەی پڕ لە هەوراز و نشێوی شاری مەریوان و هەڵکەوتەی جوگرافی و سروشتی دەگمەن و تایبەتیی، باس لەوە کراوە کە ئەم تایبەتمەندیانە دەبنە هۆی سازبوونی زەروورەتێک بە ناوی خوێندنەوە و لێکدانەوە و شرۆڤەی ئەو شارە؛ کارێک کە تا ئێستا کەمتر بە شێوەی زانستی و سیستماتیک ئەنجام دراوە.

 

تەورەکانی کۆنفڕانسی مەریوان‌ناسی لە ٥ پرسى گشتیی پێکهاتوون کە بریتین لە:

یەکەم: مێژوو و کۆنینەناسی

دووەم: ڕۆشنبیری و فەرهەنگی

سێیەم: کۆمەڵایەتی

چوارەم: ژینگە و جوگرافیا

پێنجەم: ئابووری

 هەرکام لەم بابەتانەش پرس و بابەتگەلێکی جۆراوجۆر لە خۆدەگرن و نووسەران و توێژەران و رۆشنبیران دەتوانن هەر یەکەیان لەم بوارەدا بابەت و لێکۆڵینەوەکانى خۆى پێشکەشى ئەنجوومەن بکات.

ئەنجوومەنى فەرهەنگى و ئەدەبی شارى مەریوان لە بانگەوازەکەدا داوای لە بەشدرابووان کردووە کە توێژینەوە و وتارەکانیان بە میتۆدی زانستی و ئاکادیمی و لە دووتۆی کەمتر لە ١٢ بەرگی ٤٠٠ وشەییدا بە دوو زمانی کوردی یان فارسی لە گەڵ پۆختەی بابەت ڕەوانەی نووسینگەکەیان بکەن.