بڕیار وایە ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی شارى مەریوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە خەزەڵوەردا، یەکەمین کۆنفرانسی مەریوانناسی لە شارە بەڕێوە ببات، هەر بۆیە ئەنجوومەنەکە بانگەوازێکى بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەکردن بە پێشینەی پڕ لە هەوراز و نشێوی شاری مەریوان و هەڵکەوتەی جوگرافی و سروشتی دەگمەن و تایبەتیی، باس لەوە کراوە کە ئەم تایبەتمەندیانە دەبنە هۆی سازبوونی زەروورەتێک بە ناوی خوێندنەوە و لێکدانەوە و شرۆڤەی ئەو شارە؛ کارێک کە تا ئێستا کەمتر بە شێوەی زانستی و سیستماتیک ئەنجام دراوە.
تەورەکانی کۆنفڕانسی مەریوانناسی لە ٥ پرسى گشتیی پێکهاتوون کە بریتین لە:
یەکەم: مێژوو و کۆنینەناسی
دووەم: ڕۆشنبیری و فەرهەنگی
سێیەم: کۆمەڵایەتی
چوارەم: ژینگە و جوگرافیا
پێنجەم: ئابووری
هەرکام لەم بابەتانەش پرس و بابەتگەلێکی جۆراوجۆر لە خۆدەگرن و نووسەران و توێژەران و رۆشنبیران دەتوانن هەر یەکەیان لەم بوارەدا بابەت و لێکۆڵینەوەکانى خۆى پێشکەشى ئەنجوومەن بکات.
ئەنجوومەنى فەرهەنگى و ئەدەبی شارى مەریوان لە بانگەوازەکەدا داوای لە بەشدرابووان کردووە کە توێژینەوە و وتارەکانیان بە میتۆدی زانستی و ئاکادیمی و لە دووتۆی کەمتر لە ١٢ بەرگی ٤٠٠ وشەییدا بە دوو زمانی کوردی یان فارسی لە گەڵ پۆختەی بابەت ڕەوانەی نووسینگەکەیان بکەن.