رفتن به محتوای اصلی

ئیمام جومعەى مەریوان تیرۆریستێک لە عەباى ڕووحانییەتدا

ئیمام جومعەى مەریوان تیرۆریستێک لە عەباى ڕووحانییەتدا
دەستیان هەبوو لە ڕزگارکردنى جوندولئیسلامەکانى بیارە
لەقاودانى کارەکانى کوڕ و برازای ئیمام جومعەی شارى مەریوان
posted onSeptember 12, 2018
noدیدگاه



ئیمام جومعەى مەریوان تەنافەکەى کردە ملى زانیار و لوقمان

زانیار و لوقمان مورادى بە تاوانى کوشتنى کوڕى ئیمام جومعەى شارى مەریوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە سێدارە دران. مه‌لا مسته‌فا شیرزادی کە ئیمام جومعەى شارى مەریوانە و شاکییە لەوەى کە ئەو دوو لاوە کوڕەکەى ئەویان کوشتووە، کەچى هەردوو زیندانى (زانیارى و لوقمان) ئەم تۆمەتانەیان ڕەت کردووەتەوەو گوتوویانە "لە ترسى دەستدرێژیکردنەسەرمان ناچار بووین بە زۆرەکى ددان بەم تاوانەدا بنێین".

پێش لەسێدارەدانى زانیار و لوقمان، ئەم ئیمام جومعەیە سەردانى تارانى کردووە بۆ ئەوەى داوا لە دادوەران و بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى بکات کە هەرچى زووە ئەو دوو لاوە لە تۆڵەى کوڕەکەى لەسێدارە بدەن و بە پێى سەرچاوەیەک لە نێو شارى مەریوانە کە تایبەت بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى قسەى کردووە "ئیمام جومعە خۆى پەتى سێدارەکەى کردوونەتە ملى بۆ ئەوەى دڵى ئاو بخواتەوە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە بەڵگەکان نیشاندەرى ئەوەن کە ئەو دوو لاوە دەستیان لە کوشتنى کوڕى ئەم پیاوە ڕۆحانییە نییە.

خزمێکى نێزیک لە ئیمام جومعەى شارى مەریوان تایبەت بە ئاڤاتودەى گوتى "مەلا مستەفا شیرزادى لە خۆشى لەسێدارەدانى زانیار و لوقمان مورادى، کوڕەزاکەى (کچى کوڕە کوژراوەکەى) لە ڕۆژى لە سێدارەدانەکەدا بە شوو داوە و زەماوەندى بۆ کردووە".

پێشتر سەرچاوەیەکیش بە کەمپەینى نێونەتەوەیی مافى مرۆڤ لە ئێران گوتبوو کە "ئیمام جومعەى مەریوان چاوى بە دادوەرەکان کەوتبوو و داواى هەرچى زووى جێبەجێکردنى حووکمى لەسێدارەدانەکەى زانیار و لوقمان مورادى کردبوو". لوقمان و زانیار مورادى کە لەگەڵ ئاڤاتودەى گفتوگۆیان ئەنجام دا، تۆمەتەکەیان ڕەت کردەوە و بە سیناریۆى وەزارەتى ئیتلاعاتیان زانی.

لوقمان مورادى گوتى "ئێمە هیچ تاوانێکمان ئەنجام نەداوە، تەنانەت بەڵگە و شاهیدمان هەیە کە ئەو ڕۆژەى کوڕەکەى ئیمام جومعەى مەریوان کوژرا، ئێمە لە دەرەوەى شار بووین، بەڵام مەئموورانى ئیتلاعات بە ئەشکەنجە و هەڕەشەى دەستدرێژى ناچاریان کردین ددان بە شتێکى درۆییندا بنێین".

 

ئاڤاتودەى ئاشکرا دەکات..

بە پێى زانیارى ورد کە لە شارى مەریوانەوە بە دەست تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى کەوتوون،  هادی و سعدی شیرزادی کوڕ و برازای ئیمام جومعەى شارى مەریوانن کە لە ساڵی ١٩٩٩ تا ساڵی ٢٠٠٦ى زایینى، ئەندامى ئەنسارولئیسلام (جوندولئیسلام) بوون لە عێراق و ئەندامى نەهێنی سوپای قودس و ڕابیتى ئەلقاعیدە و سوپا بوون.

وەک سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى گوتى "ئەم دوو کەسە نزیکەى مه‌لا مسته‌فا شیرزادی، لە تەقینەوەی ڕۆژی جەژنی قوڕبانی ساڵی ٢٠٠٤ (١ى شوبات) لە شارى هەولێرى هەرێمی کوردوستان لە لایەن ئاسایشەوە بە تاوانباری سەرەکی ناوبران و ئاسایش بە دوایانەوە بوو کە بە هەر شیوازێک بێت بیانگرێت و دادگاییان بکات"، بەڵام کە ئیتلاعات بەمە دەزانێت و بۆ ئەوەى نەکەونە دەست ئاسایش و پیلانەکە ئاشکرا نەبێت، لە ڕێگەى "هیوای تاب" کە بەکرێگرتەیەکى ئیتلاعاتی مەریوان بوو تیرۆر دەکرێن، کەچى دواتر لوقمان و زانیار مورادی لەم بابەتەوە دەگلێرنێن و دەخرێنە زیندان و لەسێدارە دەدرێن.

لە کاتێکدا ئەم کارە مەریوان تاب کردوویەتى کە سەر بە ئیتلاعات بوو و گرووپێکى لاتولووتى هەبوو و لە چیاو و چۆڵ و دەشت و دەرەکان خەڵکى شوانکارە و بەستەزمانیان دەگرت و جلى پێشمەرگانەیان لەبەر دەکردن و دەیانکوشتن و دواى وێنە و ڤیدیۆگرتن لێیان بە کۆمارى ئیسلامییان دەفرۆشتنەوە و پارەیەکى زۆریان دەکردە تەختەى باخەڵیان.

ئیمام جومعەى مەریوان هاوکارى ئەنسارولئیسلامى کرد کە لە بیارە هەڵاتن بۆ مەریوان

ئیمام جومعەى مەریوان هاوکارى ئەنسارولئیسلامى کرد کە لە بیارە هەڵاتن بۆ مەریوان

 

سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى لە شارى مەریوان گوتى: "هادی و سعدی زۆر باش دەناسم، سەلەفییەکى زۆر توند بوون".  ئەم سەرچاوەیە گوتیشى لە شەڕەکەی ساڵی ٢٠٠٣ کە ئەمریکا لە عێراقی دا و ئەو شەوە بە مووشەک و فڕۆکە بۆردوومانی بیارە و تەوێڵەی کرد و بارەگاکانی جوندولئیسلامی خاپوور کرد، زۆریک لە سەرکردە و پیاوە گەورەکانى ئەو تاقمە تیرۆریستییە ڕایانکرد بۆ مەریوان".

یەکێکى دیکە لەو کەسانەى کە ئاگادارى ئەو سەردەمە بووە، بە ئاڤاتودەى گوت: "من خوم و چەن کەسێکی تریش بە چاوی خۆمان دیتمان کە پیاوانێک بە جلوبەرگی ئەفغانی، شەو دوای مەغریب کە نزیکەى ١٧ کەس دەبوون بە ڕیشی درێژ و دۆخێکى پیس  لە چەند ئۆتۆمبێلێکیدا چوونە ماڵی ئیمام جومعە و ئەو شەوە لەوێ بوون و بەیانییەکەی بە ڕیشی تاشراو و بە کۆتوشەرواڵ و بە کیفی سامسۆنیک بە گرووپى سێ یا چوار کەسی سوپاى لاندکرۆزێک (مونیکا) دەبوون دەڕۆیشتن".

بە قسەى شایەتحاڵەکانیش هەر ئەو کاتە بوو کە خەڵکی مەریوان زانیان ئیمام جومعەى ئەو شارە و کوڕەکانی چین و دەستیان لە چیدا هەیە.