رفتن به محتوای اصلی

یەکێتى ڕۆژنامەنووسانى بەریتانیا ڕەخنەى لە BBC گرت

یەکێتى ڕۆژنامەنووسانى بەریتانیا ڕەخنەى لە BBC گرت
AvaToday caption
posted onJuly 23, 2019
noدیدگاه

یەکێتى ڕۆژنامەنووسانى بەریتانیا، ڕەخنەى لە بەڕێوەبەرایەتى بی.بی.سی گرت بە هۆى ڕێککەوتنیان لەسەر سنوورداریەتیی هەواڵنێرەکانى ئەم تۆڕە بۆ چوونەوە ئێران لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى.

یەکێتى ڕۆژنامەنووسانى بەریتانیا (NUJ) بە بڵاوکردنەوەیەى بەیاننامەیەک لە ٢٢ى ژوئییەى ٢٠١٩ (١ى پووشپەڕ)، بە هۆى ڕێککەوتنیان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى بۆ لابردنى سنوورداریەتى سەفەرى هەواڵنێرەکانى بی.بی.سی بۆ نێو ئێران، ڕەخنەی توندى لە بەڕێوەبەرانى ئەم تۆرە میدیاییە بەریتانییە گرت.

یەکێتى ڕۆژنامەنووسانى بەریتانیا  لە بەیاننامەکەدا گوتوویەتى "ئەم بڕیارەى بەڕێوەبەرانى بی.بی.سی، تووڕەیی ڕۆژنامەنووسانى بەشى فارسى ئەو میدیایەى لێ کەوتووەتەوە، لە کاتێکدا کە ئێران ئازار و ئەزیەتى کارمەندانى بی.بی.سی فارسى و بنەماڵەکانیانى زیاتر کردووە".

لەسەر بنەماى بەیاننامەکە، بە کارکەرانى بی.بی.سی فارسى گوتراوە "ئیزنى سوودوەرگرتنیان لە نێوەرۆک و وێنەگەلێک نییە کە لە ئێران بەرهەم هێنراوە".

ئەم یەکێتییە داواى لە بی.بی.سی کردووە تا ڕوانگەى خۆى بگۆڕێت و وەها پێشمەرجێک کە بەتایبەت کارى بی.بی.سی فارسى سنووردار دەکاتەوە، قبوڵ نەکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "ئەم ڕێککەوتنەى بی.بی.سی بە جۆرێک ڕێگەى بۆ کۆمارى ئیسلامى خۆش کرد تا لەبارەى ئەو شتەى کە لە بی.بی.سی فارسى بڵاو دەبێتەوە، بڕیار بدات و ئەم کارەش پیشەییبوونى تۆڕى میدیایی بی.بی.سی دەباتە ژێر پرسیارەوە".

bbc

میشێل ئیستنیسترێت، بەڕێوەبەرى گشتى یەکێتى ڕۆژنامەنووسانى بەریتانیا گوتى "ئێمە ساڵیانێکە لەگەڵ بی.بی.سی و لە هەڵمەتێکى نێونەتەوەیی هاوکار بووینە بۆ گەیاندنى دەنگى فەرمانبەرەکانى و سەرنجڕاکێشانى دونیا بۆ ئەو ئازار و ئەزیەتەى کە کۆمارى ئیسلامى بەرامبەریان ئەنجام دەدات. بڕیارەکەى بی.بی.سی لەمەڕ سوودوەرنەگرتنى بی.بی.سی فارسى لە ڕاپۆرتە ئامادەکراوەکانى ئێران، کاریگەرى نەرێنى و توندى لەسەر دەروونى ئەندامانى یەکێتییەکە دروست کردووە".

ئیستنیسترێت پێى وایە، یەکێتییەکە بە ناردنى فەرمانبەرانى بی.بی.سی بۆ ئێران دژایەتى ناکات، بەڵام ئەمە نابێت بە بەهاى قبوڵکردنى سنوورداریەتى بی.بی.سی فارسى تەواو بێت. بی.بی.سی دەبێت لەبارەى دەرەنجامى ئەم ڕێککەوتننامەیە بیر بکاتەوە و بڕیارێکى یەکلاکەرەوە بدات کە ڕوانگەى لە ئایندە دەگۆڕێت.

بەرپرسانى ئێرانى، ئێستاشى لەگەڵدا بێت ڕۆژنامەنووسانى بی.بی.سی فارى کە زۆرینەیان لە لەندەن  و بنەماڵەکانیان لە ئێرانن، لە ساڵى ٢٠٠٩ى زایینییەوە کردووەتە ئامانج. لە ساڵى ٢٠١٧ى زایینى، بەرپرسانى ئێرانى، بی.بی.سی فارسییان بە ئەنجامدانى تاوان دژى ئاسایشى نیشتمانى ئێران تۆمەتبار کرد و ١٥٢ کەس لە ئەندامانى ئێستا و پێشووى ئەم تۆڕە میدیاییەیان لە کڕین و فرۆشتنى هەر جۆرە ماڵ و موڵکێک لە نێو ئێران یاساغ کرد.

ئازار و ئەزیەتى فەرمانبەرانى بی.بی.سی فارسى و بنەماڵەکانیان لە ئێران، ڕەخنەى زۆرى بە دواوە بووە بەتایبەت لە لایەن ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێران و ناوەندە جیهانییەکانەوە. لە ڕەفتارەکانى دیکەى کۆمارى ئیسلامى بەرامبەر بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسەکانى بی.بی.سی، دەتوانین ئاماژە بە گرتنى لەخۆڕاى ئەندامانى بنەماڵەکانیان و دەستبەسەرداگرتنى پاسپۆڕت و یاساغکردنى سەفەرى بنەماڵەکانیانى بکەین. هەروەها کۆمارى ئیسلامى لەندچن جار هەوڵى ئەوەى داوە کە بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى هەڵبەستراو نێوبانگى هەواڵنێرەکانى بی.بی.سی فارسى و بنەماڵەکانیان لاواز بکات!