خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحەرەین لە دیمانەیەکدا کە بە "دەگمەن" ناسراوە، بە میدیاکانی ئیسرائیلی گووت: پەیامی سەرەکی بۆ ئیسرئیل، پێویستی گفتوگۆیە و پێداگری لەوە کردەوە ئیسرائیل بەشێکە لە میراتی ناوچەکە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ مانگی پووشپەڕ، شێخ خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین بە کاناڵی ١٣ کە کاناڵێکی ئەهلی ئیسرائیلییە گووت: نەتەوەی یەهود لە نێو ئێمەدا جێگەی خۆی هەیە. بەحرەین کە هیچ پێوەندییەکی سیاسی لەگەڵ ئیسرائیل نییە. لە دوو ڕۆژی رابردوودا خانەخوێی کۆنفرانسی" ئاشتی و پەرەدان بە ناوچە" بە دەستپێشخەری ئەمریکا بوو و ئامانج لە کۆنفرانسەکە باس کردنی گەڵاڵەیەکی ئابووری بۆ ئاشتی فەلەستین و ئیسرائیل بوو.
نوێنەرانی فەلەستین و دەوڵەتی ئیسرائیل بەشداری ئەو کۆنفرانسە نەبوون بەڵام بۆ یەکەمین جار بەحرەین ئیزنی بە هەواڵنێرانی ئیسرائیلیدا بۆ ڕاگوێزتنی زانیاری و بڵاو کردنەوەی هەواڵ بەرەو کۆنفرانسی مەنامە بچن. هەر بەو بۆنەیە وەزیری دەرەوەی بەحرەین چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند میدیایەکی ئیسرائیلی کرد.ناوبراو بە هەواڵنێری کاناڵی ١٣ی گووت: ئەوە یەکەمین جارە لەگەڵ میدیایەکی ئیسرائیلی قسە دەکات و هیوادارم لەو ڕێگەوە بتوانم پەیامی خۆم بگەیەنم.
خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە پەیامی سەرەکی خۆی بۆ ئیسرائیلییەکان بەو شێوە کورتکردەوە: لێگەڕێن با لەگەڵ یەکتر قسە بکەین. لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە بۆ فەلەستینییەکان بۆ کۆنفرانسی مەنامە نەهاتوون گووتی: لە دەست دانی دەرەتانی ئاشتی هەموو کات هەڵەیە. لەبەرامبەر ئێران، وەزیری دەرەوەی بەحرەین گووتی: کۆماری ئیسلامی مەترسی سەرەکی لەسەر سەقامگیری و ئەمنیەتی ناوچەکەیە.