گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران کە بەهۆی کردەوە تێرۆریستانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەیە، ئێرانی بەرەو مایەپووچی ئابووری و تەراکەوتنی سیاسی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بردووە و هەموو سەرمایەگوزارییەکانی ئێرانی کە بۆ پاڵپشتی لە ملشیاکانی خۆی بۆ پەرەپێدان بە ئایدیۆلۆژیا و پێکهێنانی هیلالی شیعەی کردبوو، بەفێڕۆ دا.
بۆیە دیسان بەبێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی نالەباری خەڵک و تەنیا بۆ درێژەدان بە دیکتاتۆریەتییەکەی خامنەیی لە ژوورە فیکرییەکانیان خەریکی پلانداڕشتنێکی دیکەن کە لەئەگەری سەرکەوتووبوونی هەموو سامانی ئینسانی و ئابووری ئێران تێکدەدا.
بەپێ ئەو هەواڵەنهێنیانەی کە لە ژوورە فیکرییەکانیان و لەلایەن سەرچاوەیێکی جێ متمانەوە گەیشتووتە تۆڕی میدیایی ئاڤاتوودەی، کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بە یارمەتی ڕاوێژکارانی ڕووسی و دێمۆکراتەکان بۆ پێشگرتن لە ڕووخانی خۆی و شکستی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۰، شەڕێکی سنووردار بەڵام تێکدەرانە لە گەڵ وڵاتانی دژبەری خۆیان لە کەنداوی عەرەبی وەک عەرەبستان، ئەمارات و بەحرەین، ڕێبخەن تا بە لەبەرچاو گرتنی هەستی ناسیۆناڵیستی فارسەکان و پێشینەی مێژوویی شەڕی ئێران لەگەڵ عەرەبەکان، بە چەندین ئامانجی خۆیان بگەن.
بەپێ ئەو هەواڵانەی کە بە ئاڤاتوودەی گەیشتووە تاقمێک لەو ئامانجانە ئەنجامی ئەم سیاسەتەن؛ دژایەتی دروستبکە و دەسەڵاتداری بکە. وەک:
۱- هەڵخڕاندنی خەڵکی نێوخۆی ئێران دژی عەرەبەکان و پەرەپێدان بە هەستی ناسیۆناڵیزمی لە کاتێکدا ئەم هەستەش بە پێچەوانەی ئایدیۆلۆژیای شیعەگری کۆماری ئیسلامییە. بەڵام ئەفکاری گشتی بۆ شەڕی عەرەبەکان ئامادە دەکا.
۲-سەرکوتکردنی توندی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆ و پەیوەستکردنی کردەوەکانی ئەم تاقمە بە وڵاتانی عەرەب تا سەرکوتکردنیان هاسان بکاتەوە. هاوکات بە کەڵکوەرگرتن لە دەستەواژەگەلی بەناوبانگی دابەشکەر و وڵاتفرۆش و شەڕەنگێز، دژبەرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیش لەچاوی خەڵک بخەن. ئەم سیاسەتە ئێستاش لەلایەن چەندین کەناڵی خەبەری لە لەنەدەن خەریکە بەڕێوە دەچێت
۳- پێشگرتن لە دوورکەوتنەوەی هێزەسەربازییەکان و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی لە خۆیان، تا لە ئەگەری شەڕدا هێزی پاڵپشتیکەریان لە نێوخەڵکدا ببێت.
٤- هەوڵدان بۆ دابینکردنی نهێنیانەی داخوازی ئەربابەکانیان
هەموو ئەمانەش دەبێ لە پێناو پاراستنی ڕژێم و هاوکاری بۆ شکستهێنانی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۰ی ئەمریکا بێت. ئەم سەرچاوە هەروەها گوتیشی: هەرجۆرە شەڕێک کە بەهاوکاری وڵاتانی عەرەبییەوە دەسپێبکا، یارمەتیدەری بەڕێوەبردنی پلانەکانی کۆماری ئیسلامییە.
بۆیە ڕزگارکەری ئێران لەم دۆخەی کە ئێستا تێدایە دووشتە: ۱-شەڕێک کە لەلایەن وڵاتانی زلهێزی دونیاوە بکرێت نەک وڵاتانی عەرەبی و ئەم وڵاتانە تەنیا پاڵپشتی ماڵی زلهێزەکان بکەن.
٤- ئەوی دیکەخەڵکی ئێرانە کە بە کۆدەنگی و یەکڕیزی دەتوانن بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی تێکبدەن چۆن بێگومان لەئەگەری هەرچەشنە شۆڕشێک لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پاڵپشتیان لێدەکا.