Skip to main content

کۆماری ئیسلامی بۆ دەربازکردنی لەم دۆخە بەدوای شەڕێکی سنووردارە

کۆماری ئیسلامی بۆ دەربازکردنی لەم دۆخە بەدوای شەڕێکی سنووردارە
AvaToday caption
posted onJune 20, 2019
nocomment


گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران کە بەهۆی کردەوە تێرۆریستانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەیە، ئێرانی بەرەو مایەپووچی ئابووری و تەراکەوتنی سیاسی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بردووە و هەموو سەرمایەگوزارییەکانی ئێرانی کە بۆ پاڵپشتی لە ملشیاکانی خۆی بۆ پەرەپێدان بە ئایدیۆلۆژیا و پێکهێنانی هیلالی شیعەی کردبوو، بەفێڕۆ دا.

 

بۆیە دیسان بەبێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی نالەباری خەڵک و تەنیا بۆ درێژەدان بە دیکتاتۆریەتییەکەی خامنەیی لە ژوورە فیکرییەکانیان خەریکی پلانداڕشتنێکی دیکەن کە لەئەگەری سەرکەوتووبوونی هەموو سامانی ئینسانی و ئابووری ئێران تێکدەدا.

amV 2

بەپێ ئەو هەواڵەنهێنیانەی کە لە ژوورە فیکرییەکانیان و لەلایەن سەرچاوەیێکی جێ متمانەوە گەیشتووتە تۆڕی میدیایی ئاڤاتوودەی، کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بە یارمەتی ڕاوێژکارانی ڕووسی و دێمۆکراتەکان بۆ پێشگرتن لە ڕووخانی خۆی و شکستی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۰، شەڕێکی سنووردار بەڵام تێکدەرانە لە گەڵ وڵاتانی دژبەری خۆیان لە کەنداوی عەرەبی وەک عەرەبستان، ئەمارات و بەحرەین، ڕێبخەن تا بە لەبەرچاو گرتنی هەستی ناسیۆناڵیستی فارسەکان و پێشینەی مێژوویی شەڕی ئێران لەگەڵ عەرەبەکان، بە چەندین ئامانجی خۆیان بگەن.

بەپێ ئەو هەواڵانەی کە بە ئاڤاتوودەی گەیشتووە تاقمێک لەو ئامانجانە ئەنجامی ئەم سیاسەتەن؛ دژایەتی دروستبکە و دەسەڵاتداری بکە. وەک:
۱-  هەڵخڕاندنی خەڵکی نێوخۆی ئێران دژی عەرەبەکان و پەرەپێدان بە هەستی ناسیۆناڵیزمی لە کاتێکدا ئەم هەستەش بە پێچەوانەی ئایدیۆلۆژیای شیعەگری کۆماری ئیسلامییە. بەڵام ئەفکاری گشتی بۆ شەڕی عەرەبەکان ئامادە دەکا.
۲-سەرکوتکردنی توندی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆ و پەیوەستکردنی کردەوەکانی ئەم تاقمە بە وڵاتانی عەرەب تا سەرکوتکردنیان هاسان بکاتەوە. هاوکات بە کەڵکوەرگرتن لە دەستەواژەگەلی بەناوبانگی  دابەشکەر و وڵاتفرۆش و شەڕەنگێز، دژبەرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیش لەچاوی خەڵک بخەن. ئەم سیاسەتە ئێستاش لەلایەن چەندین کەناڵی خەبەری لە لەنەدەن خەریکە بەڕێوە دەچێت

شەڕ
۳- پێشگرتن لە دوورکەوتنەوەی هێزەسەربازییەکان و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی لە خۆیان، تا لە ئەگەری شەڕدا هێزی پاڵپشتیکەریان لە نێوخەڵکدا ببێت.
٤- هەوڵدان بۆ دابینکردنی نهێنیانەی داخوازی ئەربابەکانیان

هەموو ئەمانەش دەبێ لە پێناو پاراستنی ڕژێم و هاوکاری بۆ شکستهێنانی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۰ی ئەمریکا بێت. ئەم سەرچاوە هەروەها گوتیشی: هەرجۆرە شەڕێک کە بەهاوکاری وڵاتانی عەرەبییەوە دەسپێبکا، یارمەتیدەری بەڕێوەبردنی پلانەکانی کۆماری ئیسلامییە.

بۆیە ڕزگارکەری ئێران لەم دۆخەی کە ئێستا تێدایە دووشتە: ۱-شەڕێک کە لەلایەن وڵاتانی زلهێزی دونیاوە بکرێت نەک وڵاتانی عەرەبی و ئەم وڵاتانە تەنیا پاڵپشتی ماڵی زلهێزەکان بکەن.
٤- ئەوی دیکەخەڵکی ئێرانە کە بە کۆدەنگی و یەکڕیزی دەتوانن بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی تێکبدەن چۆن بێگومان لەئەگەری هەرچەشنە شۆڕشێک لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پاڵپشتیان لێدەکا.