رفتن به محتوای اصلی

بەرهەم ساڵح: چالاکى هێزە ڕۆژهەڵاتییەکان کردەیەکى تیرۆریستییە

بەرهەم ساڵح: باکوری ئێراق نابێ ببێتە هەڕەشە لەسەر ئێران
بەرهەم ساڵح دەڵێت هەرێم وناوەند دەتوانن بەر بە تیرۆریستەکانى هێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵات بگرن!
هەوڵە تیرۆریستییەکانى حزبە ڕۆژهەڵاتییەکان مەترسین لەسەر ئاسایشى هەرێمى کوردستان
posted onAugust 18, 2018
noدیدگاه

 

بەرهەم ساڵح کە یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییەکانى باشوورى کوردستان و ماوەیەکە لە یەکێتى نیشتمانى جیا بووەتەوەو لەم هەڵبژاردنە پەرلەمانییەى عێراقدا بە لیستى سەربەخۆى خۆى هەبوو، ئیرنا (هەواڵدەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران) گفتوگۆیەکى لەگەڵ ئەنجام داوە.

 

ئیرنا بڵاوی کردووەتەوە کە بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتنەکەیدا گوتوویەتی "باکوری ئێراق (مەبەستی لە هەرێمی کوردستانە) نابێت بێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشى دراوسێکانی بە تایبەت ئێران".

بەرهەم ساڵح پێشمەرگەى هێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵات بە تیرۆریست ناو دەبات!

بەرهەم ساڵح پێشمەرگەى هێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵات بە تیرۆریست ناو دەبات!

 

لە گفتوگۆکەدا پرسیارى چالاکى هێزە کوردییەکانى  ڕۆژهەڵاتى کوردستانى لێ کراوە، ئەویش دەڵێت دژی ئەو هەوڵانەن و لەوە دڵنیان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی عێراق دەتوانن هەنگاوی کردەیی دژی ئەو هەوڵانە باوێژن، بەرهەم ساڵح گوتویەتی "ئەو هەوڵە تیرۆریستیانە تەنیا ئەمنیەتی  وڵاتانی دراوسێ لە مەترسی ناخەن و بۆ سەر ئەمنیەتی باشووری کوردستانیش هەر مەترسین".

 

بەرهەم ساڵح سەرۆکى "هاوپەیمانى بۆ دێموکڕاسی و دادپەروەری" کە لە رۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ٩٦ و لە یەکەمین ئەزموونی سیاسی هاوپەیمانیەتییەکەیدا توانی ٢ کورسی لە کۆی ٣٢٩ کورسی پاڕڵەمانی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمان بەدەست بهێنێت و  

سەرەڕاى جیاوازى بۆچوون و هێڵى فکرى، دژى پارتى و یەکێتى لە هێزە ئیسلامیەکانی باشوری کوردستان نێزیک کەوتووەتەوە.