رفتن به محتوای اصلی

کۆماری ئیسلامی ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی خەڵکی لافاولێدراو

کۆماری ئیسلامی ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی خەڵکی لافاولێدراو
AvaToday caption
posted onApril 14, 2019
noدیدگاه

 

٢٤ کەس لە خوزستان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە خوزستان بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و ئاڕمانجدار لە لافای ئەو شارە قۆڵبەست کران.

 

لە کاتێکدا خەڵکی لافاولێدراوی خوزستان لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران لەمەڕ خاو بوونی بڵاوکردنەوەی زانیاری و ئەو کارەساتەی تووشی خەڵکی لافاودیتوو بووەتەوە ناڕازین، پۆلیسی فەتا لە خوزستان ٢٤ کەسی لەمەڕ بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر لافاو و ئاسەوارەکانی لافاو بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و دەنگۆ کە بە گووتەی ئەو دەزگایە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی بیروڕای گشتی، قۆڵبەست کرد.

پێشتر دادوەری گشتی خوزستان بڵاوی کردبووەوە کەسێک کە کلیپێکی لەسەر بەنداوی کەرخە و بڵاوبوونەوەی دەنگێکی سەیر لێی بڵاو کردبووە، قۆڵبەست کردووە. ئەو هەوڵانەی دەزگایی دادوەرى کۆمارى ئیسلامى لە کاتێکدایە کە ڕژێم لەسەرەتای دەستپێبوونی لافاوەکان تا ئێستا تایبەت بە شێوازی بەهاناوەچوونی خەلک و بڵاوکردنەوەی هەواڵی تایبەت بە ناوچە لافاولێدراوەکان، لەگەڵ ڕەخنەیەکى زۆر ڕووبەڕوو بووەتەوە.