رفتن به محتوای اصلی

بۆ ڕزگاڕی ئەوروپا لە قەیران پێشوازی لە بەرنامەی ماکرۆن دەکرێت

بۆ ڕزگاڕی ئەوروپا لە قەیران پێشوازی لە بەرنامەی ماکرۆن دەکرێت
AvaToday caption
posted onMarch 6, 2019
noدیدگاه

 

سیاسەتوانانی ئاڵمانی و وڵاتانی دیکەی ئەوروپایی پێشوازیان کرد لە بەرنامە و پێشنیارەکانی سەرکۆماری فەڕانسە بۆ ڕزگاربوونی ئەوروپا لەو قەیرانەی تێی کەوتووە. لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی ئەوروپا، زۆربەی حیزب و سیاسەتوانانی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا پێداگری لەسەر پێویستی پاراستن و یەکیەتی ئەوروپا دەکەنەوە.

 

ئاڵمان و گەڵاڵەکەی ماکرۆن

ئولاف شولتس، وەزیری دارایی ئاڵمان و هەروەها جێگری سەرۆکوەزیری ئەو وڵاتە لە حیزبی سۆسیال دیموکرات سەبارەت بە بەرنامەی سەرکۆماری فەڕانسە بۆ ڕزگاری ئەوروپا گووتی: ماکرۆن بە ئاشکرا بەرگری لە پاراستنی یەکیەتی ئەوروپا کردووە. لە درێژەی قسەکانیدا گووتی ماکرۆن ڕاست دەکات و پێویستە متمانەکردن و خۆشبینی جێگەی گومان و ترس لە کردەوەی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا بگرێتەوە.

سەرۆکی پەڕلەمانی ئەڵمان، ولفانگ شوبیلە قسەکانی ماکرۆنی پشتڕاست کردەوە و گووتی: دونیا لە ڕەوتی جیهانیبوونەوەدا تووشی کۆمەڵێک گۆڕانکاری هاتووە و پێویستە ئێمەش لە یەکیەتی ئەوروپا خۆمان لەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕانە بگونجێنین. هەموومان دەبێ خۆمان بۆ ئەو ئاڵوگۆڕانە ئامادە بکەین.

ماڕتین شولتس، یەکێک لە سیاسەتوانانی ڕیبەری حیزبی سۆسیال دیموکراتی ئاڵمان و سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی ئەوروپا داوای لە ئانگێلا مێرکێل کرد پشتیوانی لە بەرنامەکانی ماکرۆن تەنیا لە ئاستی قسەدا نەهێڵێتەوە. لە درێژەدا گووتی ئەوە دووەمین جارە ماکرۆن دەستی هاوکاری بۆ فەڕانسە درێژ دەکات و نابێ ئاڵمان دەستی مەكرۆن ڕەت کاتەوە.

 

یەکیەتی ئەوروپا و پشتیوانییەکانی ماکرۆن

مانفرێد وبر، پاڵێوراوی حیزبی خەڵکی ئەوروپا ڕایگەیاندووە پاڵپشتی سیاسەتەکانی ماکرۆن دەکات و داوای کرد لە بوارەکانی ئەمنیەت و سیاسەتەی دەرەوەی ئەو یەکیەتییە بڕیاڕی بە پەلە بدرێت. میشائێل گالر یەکێک لە نوێنەرانی یەکیەتی ئەوروپا پشتیوانی لە قسەکانی ماکرۆن کرد و گووتی بەرنامەکانی ماکرۆن بابەتی زۆر وردی تێدایە.

 

حیزبە ڕاست و ناسیۆنالیستەکان دژی گەڵاڵەکەی ماکرۆنن

نوێنەرانی حیزبی پۆپۆلیست بەدیلى ئەوروپا ڕەخنەیان لە گەڵاڵەکانی ماکرۆن گرتووە. یۆرگێن مویتن یەکێک لە نوێنەرانی ئەو حیزبە گووتویەتی: گەڵاڵەی ماکرۆن بە داخەوە دووپاتکردنەوەی هەڵە بنیادییەکانی ڕابردووی یەکیەتی ئەوروپایە و قسەکانی مکرۆن تێکڕای هەڵەن.

بۆ ڕزگاڕی ئەوروپا