رفتن به محتوای اصلی

نەتەوە یەکگرتووەکان: لێکتێگەیشتنی  ئێران و ئەمریکا پرسی سەرکوتی هاووڵاتییانی فەرامۆش کردووە

نەتەوە یەکگرتووەکان: لێکتێگەیشتنی  ئێران و ئەمریکا پرسی سەرکوتی هاووڵاتییانی فەرامۆش کردووە
posted onJune 20, 2026
noدیدگاه

ڕۆژی هەینی، زیاتر لە 10 شارەزا و ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییان دا کە هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان واشنتن و تاراندا پرسی مافەکانی مرۆڤ لەبەرچاو نەگرێت، بە "ناتەواو" هەژمار دەکرێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لێکتێگەیشتنی ئەمدواییەی نێوان هەردوو وڵات تەنیا جەخت لە پرسی ئەتۆمی، کەمکردنەوەی سزاکان و تەرخانکردنی 300 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوە دەکاتەوە، بەڵام دۆخی ناوخۆیی ئێران و پرسی سەرکوتی هاووڵاتییانی فەرامۆش کردووە.

بەگوێرەی ئاماری پسپۆڕان، لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە هەزاران کەس دەستگیرکراون و لانیکەم 156 کەس لەسێدارەدراون، کە 42 کەسیان بە تۆمەتی "سیخوڕی و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" بووە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران دەستیان بەسەر دارایی 1500 هاووڵاتیدا گرتووە، کە کورد، بەلووچ و پەیڕەوانی ئایینی بەهایی زۆرترین پشکیان لەو سزایانە بەرکەوتووە.

مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) ڕایگەیاند، مافەکانی مرۆڤ لە دەقی ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاراندا بە تەواوی "پشتگوێ خراوە".