رفتن به محتوای اصلی

ئایدا عەموویی چالاكڤانی بواری ژنان لە سنە دەستگیركرا

ئایدا عەموویی
ئایدا عەموویی
posted onJanuary 19, 2025
noدیدگاه

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە رۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئایدا عەموویی،  چالاکڤانی بواری مافەکانی ژنانیان دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئایدا عەموویی گوتوویەتی، هێزەکانی ئیتلاعاتییە ئایدایان لە یانەی وەرزشیی خۆی (یانەی تایکواندۆ) دەستگیر کردووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئازاریان داوە و بەبێ بەڵگەی دادوەرییش گرتوویانە.

ئایدا عەموویی تەمەنی ٤٠ ساڵە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە و بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لێکراوە.

هێشتا زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئایدا عەموویی لەبەردەستدا نییە.