وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە کەڵکوەرگرتن لە سیاسەتی بارمتەگرتنی دەوڵەتی و بەرتیل وەرگرتنی دەوڵەتی تۆمەتبار کرد. پاریس خوازیاری ئازادکردنی دەستبەجێی ژن و مێردێکی فەرانسی بوو کە لە دوو ساڵه له زیندانەکانی ئێرانن.
وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە لە ڕاگەیندراوێکدا وەپاڵدانی تۆمەت دژی هاووڵاتییانی فەرانسی بە دەگمەن ناو برد و ئاماژەی بە بارمتە ئورووپاییەکانی دیکە کرد کە بە تۆمەتی درۆ لە ئێران بەند کراون و جەختی لەسەر پێویستتی ئازادکردنی دەستبەجێیان کردەوە.
سیسیل کۆهلێر و هاوسەرەکەی بەناوی ژاک پاری مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری و مامۆستایان، لە تاران دەسبەسەر کران.
دوای ئەوە تلویزیۆنی کۆماری ئیسلامی له گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی زۆرەملی ئەو دوو هاووڵاتییە فەرانسەوییە ڕایگەیاند کە ئەوان نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر بۆ هەڵگیرساندنی شۆڕش و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی گەشتیان بۆ ئێران کردووە.