رفتن به محتوای اصلی

پەمپئۆ: کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیە لەسەر ئەمریکا و جیهان

پەمپئۆ: کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیە لەسەر ئەمریکا و جیهان
AvaToday caption
posted onJanuary 31, 2019
noدیدگاه

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ تەلەڤزیۆنى فاکس جارێکی دیکە ئاماژەی بە هەوڵە گیرەشێوێنەکانی ئێران کرد و گووتی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیە لەسەر جیهان و ئەمریکا.

 

مایک پەمپئۆ ڕۆژی پێنج شەممە لە دیمانەیەک لەگەڵ "شان هنێتی" پێشکەشکاری کاناڵی فاکس نیوز سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی دەوڵەتی ترامپ گووتی: دەوڵەتی پێشتر بڕیاری دابوو لەگەڵ ئێران کە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە دونیادا، ببێتە شەریک. ئێمە ئەو ڕوانینەمان لە بنەڕەتڕا گۆڕی چوونکە باوەڕمان وایە ئەوان هەڕەشەن لەسەر دونیا و ئەمریکا.

پەمپئۆ لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئێمە پێوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەب و ئیسرائیل پەرە پێداوە و ئەو وڵاتانەمان لێک نیزیک کردووەتەوە بۆ ئەوەی هاوپەیمانی دژی ئێران گەورە بکەینەوە.

شایانی باسە ئەمریکا ئێران بە تێکدانی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار دەکات و دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا هەشت مانگ لەوە پێش لە ڕیککەوتنی ناوەکی بەرجام هاتە دەر و گەمارۆکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران جارێکی دیکە گەڕاندوە سەر ئەو وڵاتە.