
• دوێنێ پێنجشەممە ٧ى بانەمەڕ، مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمى، ئیمامى هەینى و جەماعەتى گوندى "مەراغان"ـى سەردەشت، بانگهێشتى دادگاى تایبەتى ڕۆوحانیەتى ورمێ کراوە.
• سێشەممە ٢٥ى بەفرانبارى ١٤٠١ى هەتاوی، مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمى بۆ هاوکارى بوومەلەرزەلێدراوانى شارى خوی، چووبووە ئەو شارە.
• بەڵام لە گەڕانەوەى و لە دەروازى شارى ورمێ بە حوکمى نادادپەروەرانى قەزایی کۆمارى ئاخوندى، لە لایەن هێزە تیرۆریستەکانەوە دەستبەسەر کرا.
• دووشەممە ١٥ى ڕەشەممەى ١٤٠١ى هەتاوی، ئەم مامۆستا ئاینییە بە دانانى وەسیقە و بارمتە و بە شێوەى کاتى لە زیندانى ورمێ ئازاد کرابوو.
• تۆمەتەکانى ئەم مامۆستا ئایینییە، تا ئێستا تۆمەتەکانى دیار نین و کەس نازنێت بە تۆمەتى چى دەستگیر کراوە.
• بەڵام قسە لەوە دەکرێت کە لەبەر ئەوەى ئەم مامۆستا ئایینییە لە بەرەى خەڵکە و لە قازانجى خەڵک و دژ بە دەسەڵاتى دیکتاتۆر قسە دەکات، هەوڵى ئازاردان و گرتنى دەدرێت!