رفتن به محتوای اصلی

١٦ ئەفەسەرە کوژراوەکەى ئەرتەش چ پەیوەندییەکیان بە گۆشتەوە هەبوو؟!

١٦ ئەفەسەرە کوژراوەکەى ئەرتەش چ پەیوەندییەکیان بە گۆشتەوە هەبوو؟!
posted onJanuary 16, 2019
noدیدگاه

 

بە پێی دوایین ڕاگەیێندراوی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئەو فڕۆکەیە ١٦ موسافیری هەبووە کە ١٥ کەسیان لە ڕووداوی کەوتنە خوارێی فرۆکەدا گیانیان لە دەست داوە.

 

دوای کاتژمێرێک بە ڕوون بوونەوەی ئەوەی فرۆکەکە نیزامی بووە و خاوەنی فرۆکەکە کۆمپانیای "ساهایە" ڕاگەیەندرا باری ئەو فرۆکەیە گۆشتە.  لە ڕووداوەکەی فرۆکەی بارهەڵگڕی ئەرتەشدا سەرتیپی دووهەم غەفور قەجاوەند جێگری بنکەی ناوەندی کاری هاوبەشی "ئاجا" سەرهەنگ جەواد سولەیمانی فەرماندەی حیفازەتی ئیتلاعات پشتیوانی ناوەندی "نهاجا" (دوشان تەپە)، سەرهەنگ موحەمەد باقر نادری جەمعی ئاجودانی "هێزی ئاسمانی" سەرهەنگ محەمەد عەبدولی، جەمعی حیفازەت نهاجا، سەرهەنگی دووهەم عەزیز عەلیزادە جەمعی ناوەندی فێرکاری زمانی "نهاجا" ، سەروان داود زولفەقاری جەمعی دیژبانی "نهاجا" سەروان عەلی ئەفروغ ئەمنیەتی فڕین "نهاجا" ستوانی یەکەم موحەمەد ڕەزا تاهیری، ستوانی یەکەم مەحمودی، ستوان یەکەم سەعید قاسمی جەمعی "گرووپی زەربەتی "نهاجا" ، سوتوان یەکەم عەمید ڕەزا لوتفیان جەمعی "ناوەندی چالاکی هاوبەسی ئاجا" و هەروەها فەرمانبەر فەرەیدون شێخی جەمعی"حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتەش لەو کەسە تایبەتیانە بوون کە لە ڕووداوی کەوتنەخواری فرۆکەکەدا کوژران.

هەروەها سەرهەنگ فەرشاد مەهدەوی قەڵا جێگری پێگەی یەکەمەی شکاری تاران بریندارە و دۆخی ناوبراو ناجێگێر ڕاگەیندراوە.

لە سەرتاوە دوای ئەوەی ڕەتیان کردەوە فرۆکەکە ئێرانی و سەربازى بێت بە درۆخستنەوەی ئەو هەواڵە لە لایەن دەسەڵاتدارانی قرقیزستان و دواتر ڕێکخڕاوی فرۆکەوانی ئێران لە کۆتاییدا سوپا ڕایگەیاند کە ئەو فرۆکەیە سەر بە پشتیوانی تەرابەری هێزی ئاسمانی سوپا "ساهایە".

کەوتنەخوارەوەى فڕۆکە

 

کاتژمێرێک دواتر ڕاگەیندرا ئەو فرۆکەیە هەڵگڕی ٤٠ تۆن گۆشتی مەڕی بەستوو بووە کە لە قرقیزستانەوە بەرەو ئێران هاتووە.

 

با واز لەوە بێنین کە سوپا بۆ دەبێ دەستی هەبێ لە هاوردەکردنی گۆشتی بەستوودا و ئاخۆ ئەو گۆشتە یاسایی بووە یان بە قاچاغ هاتووە و ئەرتەش هەروەک سوپا تێکەڵاوی بازاڕی ڕەش و گۆشتی هاوردەکراوى بەستووى کردووە، بە چاولێکردنێک لە نیشان و پلەی پێگەی موسافیرانی ئەو فرۆکە، مرۆڤ پرسیاری بۆ دروست دەبێ کە ئەو هەموو ئەفسەرە پلەبەرزەی هێزی ئاسمانی ئاخۆ تەنیا بۆ کاری بارهەڵگری و هێنانی گۆشتی بەستوو لەو فرۆکەیەدا بوونە؟

بۆ نمونە سەرتیپی دووهەم غەفور قجاوەند کە تا سێ مانگ پێش فەرماندەی تیپی پشتیوانی شەهید لەشکری بووە، ئێستا جێنشینی بڕیاڕگەی کۆمیتەی کاری هاوبەشی ئاجا یان گرووپی زەربەتی نهاجا بووە کە سەرنجدان بە ڕێژەی زۆری ئەفسەرانی پلەبەرز حیفازەتی ئیتلاعاتی هێزی ئاسمانی و ئەرتەش تەنیا لە کاری هاوردەکردنی گۆشتی بەستوودا بووبێت.

وێرای ئەوەی کە دەگووترێت فرۆکەوانی ئەو فڕۆکەیەی ئەرتەش بەرەو فرۆکەخانەی پەیام ڕۆیشتووە و بە هەڵە لە فڕۆکەخامەی فەتحی کەرەج نیشتووەتەوە. لە کاتێکدا نە لە فڕۆکەخانەی پەیام و نە لە فڕۆکەخانەی فەتحی هێزی ئاسمانی ئەرتەش هیچ نشینگە و پلانێکی ئاسمانی لێ نییە و بە شیوەی سرووشتی دەبێ لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد یاخود باندی ژمارە ٣ کە هی بنکەی یەکەمی شکاری هێزی ئاسمانییە لە فرۆکەخانەی مێهرئاباد هاتبایە خوار.

مەگەر ئەوەی ئەو ئەرکە پێسپیردراوە و ئەو بارەی لە نێو فرۆکەکە دابووە پێویست بووبێ دوور لە چاوی خەڵک و بە شیوەی نەهێنی دابگیردرێت.

دەشبێت ئەوەش بزانین کە فرۆکەخانەی فەتح و فرۆکەخانەی پەیام لە کۆنتڕۆڵی سوپای پاسداراندانە.