رفتن به محتوای اصلی

ئیسرائیل: بە پێى بەڵگە دزراوەکانى نێو تاران ڕژێم لەسەر پرسى ئەتۆمى درۆى لەگەڵ دونیا کردووە!

بەأگەى نهێنىیی
AvaToday caption
posted onJune 1, 2022
noدیدگاه

🌐  ئاڤاتودەی

سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل بەڵگە ئەنیمەیشنێکى لەسەر کۆمارى ئیسلامى بڵاو کردەوە کە نیشاندەرى درۆکردنى ئەو ڕژێمەیە لەگەڵ دونیا لەسەر پرسى ئەتۆمى

 

نەفتالى بنت سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆیەکیش باسى لەوە کرد: من بەڵگەى درۆکانى ئێوەم لە دەستە. دەستنووسێکم لە بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى لەبەر دەستە کە لەم بەڵگەنامەیەدان. یەکێک لەوان دەستنووسى وەزیرى بەرگرى ئەوکات (فەخرى زادە)یە. فەخرى زادە نووسیویەتى: درەنگ یا زوو ئاژانسى وزەى ئەتۆمى پرسیار لە ئێمە دەکات و ئێمەیش دەبێت درۆیەکى ڕێکخراومان پێ بێت.

ئیسرائیل ئەم بەڵگەنامانەى کە تایبەتن بە وەزارتى بەرگرى و زانیارییەکانى کۆمارى ئیسلامى، خستووەتە بەر دەستى هەمووان.

نەفتالى ئەمەشى وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر قسەى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى نیشان دا کە گوتبووى ئیسرائیل درۆى زۆر بڵاو دەکاتەوە.

بنت لە پەیامەکەى کۆمارى ئیسلامى بە "درۆکردن" بەرمبەر دونیا تۆمەتبار کردووە و بەڵگەکانیشى بە زمانى فارسى دەرخستووە و بە قسەى ئەو نێوەرۆکى بەڵگەکان "پیلانگێڕى ئەتۆمى کۆمارى ئیسلامى" نیشان دەدات.

هەر ئەم بەڵگانە، سەرچاوەیەکى نهێنى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى ئەمریکى واڵ ستریت ژورناڵ بوون کە حەوتووى پێشوو بڵاو بووەوە. ڕۆژنامەکە نووسیبووى کە بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى لە نێوان ساڵانى ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٦ى زایینى، دەستیان بە بەڵگە نهێنییەکانى ئاژانسى نێونەتەوەیی وزەى ئەتۆمى ڕاگەیشتووە و دواتر  ئەم بەڵگانەیان خستووەتە بەردەستى بەرپرسە باڵا سیاسی و سەربازییەکانی خۆیانەوە تا بتوانن "سیناریۆسازى" و پەردەپۆشى لەسەر چالاکییە گووماناوییەکانیان بکەن لەسەر دروستکردنى چەکى ئەتۆمى.

کاتى خۆشى نەتانیاهۆ بە خستنەڕوو و نیشاندانى ژمارەیەکى زۆر فایل و سی.دی، گوتی: ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکى تایبەت توانیویەتى ٥٥ هەزار لاپەڕە و ٥٥ هەزار فایلى دیجیتاڵى بەدەست بهێنێت کە تایبەتن بە بەرنامە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامى و هەمووى لە ١٨٣ سی.دی کۆکراونەتەوە.

بەڵأگەى نهێنى

نیۆیۆرکتایمز ڕۆژى یەکشەممە بڵاوى کردەوە کە ئیسرائیلییەکان توانیویانە بچنە نێو ناوەندێکى پاراستنى بەڵگە ئەتۆمییەکانى کۆمارى ئیسلامى و تەنیا ٦ کاتژمێر و ٢٩ خوولەک کاتیان هەبووە و لەو ماوەیەشدا چوونەتە نێو ناوەندەکە و زەنگى ئاگادارکردنەوەکەیان لەکار خستووە و گاوسەندووقەکانیان بۆ هێنانەدەرەوەى بەڵگەنامە نهێنییەکان شکاندوون و زانیارییەکانی ناویان بردوون".

واشنتۆن پۆستیش بۆ بینینى ئەم بەڵگانە بانگهێشت کرابوو و لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوى کردەوە کە ئێران چەندین دەیەی پێشوو ئەو بەرنامەیەى لە کاتێکدا واز لێ هێنا کە "لە بەرەبەرى شارەزابوونى تەکنەلۆژیا سەرەکییەکانى دروستکردنى بۆمبی ئەتۆمى" بوو.

نیۆیۆرک تایمز پشتڕاستى کردووەتەوە کە ڕێگەیەک بۆ پشتڕاستکردنەوەى ڕاستەوخۆى ئەم بەڵگانە نییە کە هەیانە بۆ ١٥ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، بەڵام بەرپرسانى زانیارى و ئیتلاعاتى بەریتانیا و ئامریکا کە پێداچوونەوەیان بۆ کردوون دەڵێت بەڵگەکان ڕاست و تەواون. هەروەها نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتى: زۆرێک لەم بەڵگانە سەلمێنەرى شتێکن کە لێکۆڵەرەکانى ئاژانسى نێونەتەوەیی وزەى ئەتۆمى لە ڕاپۆرتەکانى خۆیان لێى بەگومان بوون. سەرەڕاى پاڵەپەستۆکانى کۆمارى ئیسلامى بۆ ئاشتیخوازیی بەرنامەکەى، کەچى ئەم ڕژێمە بە شێوەى سیستماتیک و لە ماوەى ڕابردوو بۆ فەراهەمکردنى پێویستییەکانى دروستکردنى چەکى ئەتۆمى هەموو هەوڵێکى خۆى داوە.

نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتى ئەو کۆگایەى کە ئیسرائیل لە تاران چووەتە ناوى، لە ساڵى ٢٠١٥ى زایینى دروست کرا، واتە پاش ڕێککەوتننامەى ئێران و زلهێزەکان. لەسەر ئەم بنەمایە، ناوەندى کۆکردنەوەى بەڵگەکان لە شوێنێکى بازرگانى و ناپەیوەند بە بەرنامە ئەتۆمییەکەوە بووە و تەنانەت پاسەوانى ٢٤ کاتژمێرى نەبووە. بەڵام سازمانى ئیتلاعاتى ئیسرائیل (مووساد)، بۆ دوو ساڵ واتە لە فێبریوەرى ٢٠١٦ـەوە خەریکى چاودێرى و جێبەجێکردنى ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە و ساڵى ڕابردوو بەڵگەکانى هێناونەتە دەرەوە. تەنانەت یووسى کۆهن سەرۆکى مووساد فەرمانى داوە کە بەڵگەنامەکان ڕاستەوخۆ بدزرێن تا ئەوانەى لە ئۆپەراسیۆنەکە بەشدارییان کردووە، کە زۆرێکیان ئێرانى بوونە، ناچار نەبن زۆر لە باڵەخانەکە بمێننەوە.