رفتن به محتوای اصلی

نرخی میوەى و خواردەمەنییە سەرەتاییەکان لە کوردستان و ئێران هەتا دێت زیاتر هەڵدەکشێت

نرخی میوەى و خواردەمەنییە سەرەتاییەکان لە کوردستان و ئێران هەتا دێت زیاتر هەڵدەکشێت
AvaToday caption
posted onAugust 10, 2021
noدیدگاه

چاودێرانی نرخی بازاڕ باس لەوە دەکەن کە نرخی شانەیەک هێلکەی ٣٠ دانەیی بۆ  ٤٥ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

هەروەها لە مەیدانی میوە و تەڕەبار بەپێی نرخنامە، کیلۆیەک هێلکە بە نرخی ١٦ هەزار و ٩٠٠ تمەن و شانەیەک هێلکەی بەستە بەندیکراوی ٣٠ دانەیی بە نرخی ٣٥ هەزار و ٧٠٠ تمەن لە بازاڕ فرۆشاوە.

نرخی شانەیەک هێلکە لە ساڵی ١٣٩٩دا، ٢٧ هەتا ٣٠ هەزار تمەن بوو کە بە شێوەی قەڵەمباز لە کۆتایی مانگی جۆزەردان بۆ نزیک بە ٣٨ هەزار تمەن هەڵکشا، دواتر بەرپرسان بەڵێنییان دابوو کە ئەو نرخە دادەبەزێنن بەڵام نەتەنیا بەڵێنییەکەیان بەجێ نەگەیاند بەڵکوو نرخی هێلکە لە ٤٠ هەزار تەمەنی تێپەڕاند.