رفتن به محتوای اصلی

لە دوو مانگی زستان‌ لانیکەم ١٨٠ کەس لە کوردستان گیراون

لە دوو مانگی زستان‌ لانیکەم ١٨٠ کەس لە کوردستان گیراون
AvaToday caption
posted onFebruary 20, 2021
noدیدگاه

لە دوو مانگی زستانی ئەمساڵ‌ لانیکەم ١٨٠ کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی  و ئەندامەتی یان هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون.

دەسبەسەرکردنی ١٨٠ کەس لە ڕەشبگیرەکەی ئەم دواییانە لە حاڵێک‌دایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم ١٠٦ کەس، لە وەرزی هاوین‌ ١٩٢ کەس و لە سێ مانگی پاییزیش‌دا ١٤٣ کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی گیرابوون، بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، گەیشتە ٦٢١ کەس.

بە پێ سەرچاوەی چاونیوز، لەو ٦٢١ کەسەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی ڕێبەندان دەسبەسەر کراون، لانیکەم ١٧٤ کەس لەوان دادگایی و حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاوە و ژمارەیەکی زۆرتر لەوەندەش هێشتا لە گرتنگەکانی ئیتلاعات‌دا دەسبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە.