رفتن به محتوای اصلی

لەم هەفتەیەدا ڤاکسێنی SPUTMIK - V دەگاتە ئێران

لەم هەفتەیەدا ڤاکسێنی SPUTMIK - V دەگاتە ئێران
AvaToday caption
posted onJanuary 30, 2021
noدیدگاه

 کازم جەلالی باڵیوزی کۆماری ئیسلامی لە ڕووسیە ڕایگەیاند کە گرێبەستی کڕین و بەرهەمهێنانی هاوبەشی ڤاکسێنی ڕووسی «سپوتنیک ڤی» نێوان تاران و مۆسکۆ واژۆ کرا و یەکەمین باری ئەم ڤاکسێنەش تا ١٦ى ڕێبەندان هەناردەی ئێران دەکرێت.

 

 دووەمین بار هەتا کۆتایی ڕێبەندان و باری سێیەمیش تا ١٠ی ڕەشەممە هەناردە دەکرێت و ئەم پڕۆسەیە هەر دوو هەفتە و هەر مانگ جارێ  دەبێت.

ئەمە لە حالێکدایە کاریگەرى و باشیەتى ئەم ڤاکسێنە لە لایەن ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانەوە قبووڵ نەکراوە و لە ئێرانیش توێژى پزیشکان و خوێندەوارانى بوارى دەرمان و تەندروستی  ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڤاکسێنە بە کار ناهێنن و خەڵکیش داواى ئەوە دەکەن کە پارەی نەوتەکەیان بدرێتە ڤاکسێنی قبوڵکراو لە لایەن تەندروستی جیهانی، بەڵام خامنەیی ڕێبەرە دیکتاتورەکەی کۆمارى ئیسلامى ڕایگەیاندووە کە ڤاکسێنی بەریتانی و ئەمریکی هاوردەی وڵات ناکرێت و یاساغە.