رفتن به محتوای اصلی

نامەیەکى کراوە بۆ ئایەتوڵا عەلى سیستانى بۆ ڕزگارکردنى گیانى ڕوحوڵا زەم

نامەیەکى کراوە بۆ ئایەتوڵا عەلى سیستانى بۆ ڕزگارکردنى گیانى ڕوحوڵا زەم
AvaToday caption
ڕوحوڵا زەم بە بەڵێنى درۆیین و بۆ دیدارى بەڕێزتان بانگ کرایە عێراق
posted onOctober 18, 2020
noدیدگاه

کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و نووسەر و چالاکڤانى بوارى مافى مرۆڤ لە سەراسەرى دونیا نامەیەکى کراوەیان بۆ عەلى سیستانى مەرجەعى شێعەکان لە عێراق ناردووە لەسەر گرتنى ڕوحوڵا زەم و ڕاستەوخۆ پێى دەڵێن کە ڕوحوڵا زەم بە بەڵێنى درۆیین و بۆ دیدارى بەڕێزتان بانگ کرایە عێراق، بۆیە پێویستە جەنابتان هاوکار بن لە ڕزگارکردنى گیانى ئەو ڕۆژنامەنووسە!

 

دەقى نامەکە:

حەزرەتى ئایەتوڵا سیستانى ـ مەرجەعى گەورەى شێعەکان

لەگەڵ ڕێز و سڵاو

ڕوحوڵا زەم، ڕۆژنامەنووس و پەنابەرى سیاسى ئێرانى لە فەڕەنسا دادەنیشت کە بە بەڵێنى درۆیین و بۆ دیدارى بەڕێزتان بانگ کرایە عێراق و لەوێ لە لایەن پیاوەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە ڕفێندرا و برایە ئێران.

ئێستا ئەو لە دادگاییەکى نادادپەروەرانە و نهێنى و پاش چەندین مانگ لە زیندانى تاکەکەسى و ئازارى ڕۆجى و جەستەیی، بە ئیعدام مەحکوم کرا.

ئێمە واژووکەرانى ئەم نامەیە کە لە چینە جیاوازە سیاسى و فکرییەکانین، داوا لە بەڕێزتان دەکەین هەروەک چۆن ڕۆڵێکى بونیاتنەر و بێ هۆکارتان لە پاراستنى ئاشتى و جێگیرى لە عێراق هەبووە، بۆ ڕزگارکردنى گیانى ڕوحوڵا زەمیش کار بکەن و بەو شێوەیەکى کە بە باشى دەزانن، حکومەتى کۆمارى ئیسلامى لە ئیعدامى ئەم ڕۆژنامەنووسە پەشیمان بکەنەوە.

بێگومان ئەم کارە باش و خەیرە، لە یادگەى مێژوویی گەلى ئێران دەمێنێتەوە.

لەگەڵ ڕێزێکى زۆر

 

ناوى واژووکەرانى نامەکە:

محەمەد کەریم بیگى، حوریە فەرەجزادە، عەباس واحدیان شاهرودى، ئیبراهیم ئەحرارى، بێهروز جاوید تێهرانى، کامەران ئەیازى، مەنسوور ئیسانلو، عەلى جەوانمەردى، داوود فەرهادپوور، عەمار مەلەکى، ویکتۆریا ئازاد، شوکروڵا مەسیح پوور، شیوا ئارونوى، فەرزانە سەید سەعیدى، مستەفا عەزیزى، مەسعود ئەختەرى تێهرانى، سامان جەعقەرى، ئارام سەفایی، کەیومەرس موزەفەرى، بێهروز قاسمى، محەمەد مزەفەرى، پەریسا مەهاجر سوڵتانى، کاوە موسەوی، کەمال ئازەرى، دەیڤید ئیعتبارى، کاوە شێرزاد، سپیدە پوورئاقایی، فەریدون خاوەند، جەمشید ئەسەدى، شاپەرەک شەجەرى زادە، مەحمود تەجەلى مێهر، مێهرداد سەید عەسکەرى، ئەمین سپێنتا، پانتە ئا ڕەسوڵى، کیانوش ڕەمەزانى، نادر کاکاوەند، ڕەزا جەعفەریان، ساغر ئەریکا کەسرایی، ئالان تۆفیقى، عەسەل مەرکەزى، محەمەد جەواد بەهرامى، کاترین مەسعودى، پەیمان مەزڵوومى، حوسەین حەقدان، عەلى عەلەوى، شەهاب ئیسلاحى، ئەمیرڕەزا بەختیار، سەعید ئەمینى، فروغ خانى، محەمەدڕەزا یەزدانپەنا، ئالبێرت توربەتى، ئەمیر بکشەنى، حەنیف سەجادى، مەحبووبە مورادى، کورش ڕەحیمى، ئەمیر ئەردەلان، مازیار کەریم پوور