رفتن به محتوای اصلی

کۆمارى ئیسلامى بە ڕێککەوتنی ئیمارات و بەحرەن لەگەڵ ئیسرائیل تووشى سەرلێشێوان بووە

کۆمارى ئیسلامى بە ڕێککەوتنی ئیمارات و بەحرەن لەگەڵ ئیسرائیل تووشى سەرلێشێوان بووە
AvaToday caption
posted onSeptember 16, 2020
noدیدگاه

دوێنێ لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترامپ میواندارى ئیمارات و بەحرەین و ئیسرائیلى کرد بۆ واژووکردنى ڕێککەوتنی ئاشتی و هەر ئەمەش هەردوو وڵاتە تۆتالیتارەکەى دژ بە کوردى وەدەنگ هێنا کە تورکیە و ئێرانن و دەسەڵاتدارانى هەردوو وڵات تەنگیان پێ هەڵچنراوە بە ئاساییکردنەوەى ئەم پەیوەندییانە.

 

حەسەن ڕۆحانى سەرکۆمارى کۆمارى ئیسلامى یەکسەر دەستى بە قسە کرد و وڵاتە عەرەبییە ڕێککەوتووەکانى بە پاڵپستى سەربازى ئیسرائیل تۆمەتبار کرد و گوتى: "ئەمە خیانەتێکى گەورەیە بەوەى برایەتى و ئەمنیەتى ڕۆژهەڵاتى ناڤین دەخەنە مەترسییەوە بۆ وڵاتێک کە خودى عەرەبەکان دەکوژێت".

سەرکۆمارى تورکیاش ناڕەزایەتى خۆى نیشاندا بەو ڕێککەوتنە و باسى لەوە کرد کە ئەمە دەروازەیەکى گەورە بۆ دوژمنەکانمان دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە تورکیە خۆى لەمێژە پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و ناکۆییەکانیان چەند ساڵێکە دەستى پێ کردووە.

شایەنى باسە ئێستا ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانى ئیمارات و بەحرەین و میسر و ئوردن پەیووەندى ئاسایی کردووەتەوە.