رفتن به محتوای اصلی

ئەوروپا لەسەر چالاکییە نەوتییەکانی تورکیە هەڕەشە لە ئانکارا دەکات**

ئەوروپا لەسەر چالاکییە نەوتییەکانی تورکیە هەڕەشە لە ئانکارا دەکات
AvaToday caption
posted onAugust 20, 2020
noدیدگاه

ئەنجومەنی یەکیەتی ئەوروپا بیرلێدانەکانی تورکیەی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە بە نایاسایی ناساند و بۆ ئەوەی نیگەرانی هاوپەیمانەکانی بڕەوێنێتەوە و ڕێگری بکات لە زیادبوونی بشێوییەکان هەموو بژاردەیەک بەکار دێنن.

 

ئەوە کورتکراوەی بەشێک لە قسەکانی شارل میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپایە کە ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ستراسبورگ دەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی باس کرد.

شارل میشێل ئاماژەی بە هەڵوێستی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا سەبارەت بە هەلومەرجی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە و پێوەندییەکان دەگەڵ تورکیە کرد و ئەوەی وەبیر هێناوە کە ئەنجومەنی ئەوروپا نیگەرانی زیادبوونی قەیرانەکان لەو ناوچەیە و جەختی لەوە کردەوە کار بۆ کەمکردنەوەی بشێوییەکان دەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی یەکیەتی ئەوروپا وێرای پشتیوانی تەواو لە یونان و قوبرس لەو قەیرانەدا و جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی پێشووییان سەبارەت بە چالاکیە نەوتیە نایاساییەکانی تورکیە لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە ، گووتی لە دانیشتنی مانگی سێپتامبردا ، بە وردی باس لەو قەیرانە دەکەین و گووتیشی هەموو بژاردەیەک بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە لەبەر دەستە.

 

تورکیە: چاوەڕوانی هەنگاوی جدی یونانین

لە لایەکی دیکە سەرکۆماری تورکیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە بە ئاماژە بە بشێوی نێوان وڵاتانی سەر ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە بەتایبەت یونان و قوبرس جەختی لەوە کردەوە بۆ بەهێزکردنی ئەو دانوستانانە چاوەڕوانی هەنگاوی جدی ئاتێنە.

ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە مافی تورکیەیە وەبەرهێنان لە کانگاکانی هایدرۆکەربۆنی ئەو ناوچەیە بکات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی قسەکردن لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی لاپەڕەی خۆر لە ئانکارا بە زمانی هەڕەشەوە گووتی: بە هەمان شێوە کە سەدەیەک پێش ئێستا وەک نەتەوەیەک ڕێککەوتنی سیڤەرمان دڕاند، ئەمڕۆش ڕووبەڕووی هەر ڕێککەوتنێک دەبینەوە کە بیانهەوێ بەسەرماندا زال بکەن و لە بەرامبەریاندا چۆک دانادەین.

ڕێککەوتنی سێڤەر ئەو ڕیککەوتنەیە کە ساڵی ١٩٢٠ لە نێوان ئیمپراتوری عوسمانی و هێزە براوەکانی هاوپەیمانان لە شەڕی جیهانی یەکەمدا واژۆ کرا و تێیدا دان بە مافەکانی کوردەکان نرابوو و ئیمپراتوری عوسمانی تێکڕووخێندرا.