رفتن به محتوای اصلی

ددانپیانان بە هێرشی سایبری بۆ شاردنەوەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر نەتەنزە لە لایەن ئیسرائیل

ددانپیانان بە هێرشی سایبری بۆ شاردنەوەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر نەتەنزە لە لایەن ئیسرائیل
AvaToday caption
posted onJuly 4, 2020
noدیدگاه

کۆماری ئیسلامی جگە لە هەڕەشەی ناوبەتاڵ هیچ کارێکی دیکەی لە دەست نایە و ناتوانێ لە بەرابەر ئیسرائیلدا هیچ کارێک بکات. هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا لە زمان  سێ سەرچاوەی ئێرانی کە ناوەکانی ئاشکرا نەکردووە، ڕایگەیاندووە هۆی تەقینەوە لە ناوەندی نەتەنز، هێرشی سایبری بووە.

 

غولامرزا جەلالی، سەرۆکی رێکخراوی پەدافەندی غەیری عاملی ئێران لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بە باسکردنی ئەگەری ئەوەی هەیە ڕووداوەکەی نەتەنز بەهۆی جموجۆڵەکانی دووژمنەوە بێت، گووتی: ئەگەر ئەوە بسەلمێت کە هێرشەکە سایبری بووە، ئێران وڵامدانەوەی دەبێت.

ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە، زانیاری لە سێ بەرپرسی ئێرانی وەرگرتووە کە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سایبری بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی نەتەنز بەهێز دەکات.

ئەگەری ئەنجامی هێرشی سایبری بۆ بەشی نوێی دامەزراوەی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز کە بە گووتەی هێندێک لە لێکۆڵەران تێیدا چالاکی بەرهەمهێنانی سانترفیوژ ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا پێشتر و ماوەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر  دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران بوون بە ئامانجێ هێرشێکی سایبری ئیسرائیل و ئەمریکا کە بە وایروسی ئێکس تاکسنێت ناسرا.

بە گووتەی بەرپرسانی ئێران ، ئەو هێرشانە دواتر و چەندین جار بە ئامانجی لێدان لە ژێرخانە سەربازی، ئەمنیەتی و دامەزراە ئابوریەکانی ئێران دووپاتە کرابوونەوە. لەو ڕاپۆرتە نوێیەدا بە بێ ئەوەی ناوی سێ بەرپرسە ئێرانییەکە بێنێت لە زمان ئەوان گووتراوە هێرشەکە سایبری بووە.

یەکێک لەو کەسانە بە ڕۆیتەرزی گووتووە هێرشەکەی ڕۆژی پێنجشەممە ناوەندی مۆنتاژی سانترفیوژ لە بەشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنزی بەئامانج گرتووە. دوو بەرپرسەکەی دیکەی ئێران بە بێ ئەوەی بەڵگەیەک بدەن، ڕایانگەیاندووە هێرشەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.

ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز کە بەشێکی لە قوڵایی زەوی دایە یەکێک لەو دامەزراوە ئەتۆمیانەی ئێرانە کە لە ژێر چاودێری پشکێنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دایە.